03 سێ بنچینەكە (چوار مەسەلەكە : زانست ، كاركردن پێی ، بانگەوازكردن بۆی ، ئارامگرتن لەسەر ئەو ئازارانەی لە پێناویدا تووشت دەبێت)
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
یه‌كه‌م : چوار مه‌سه‌له‌كه :
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
بزانه –ره‌حمه‌تی خوات لێ بێت - : كه‌وا پێویسته له سه‌رمان فێری چوار مه‌سه‌له ببین : یه‌كه‌م : زانست : ئه‌ویش بریتییه له ناسینی خوای گه‌وره و ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ناسینی دینی ئیسلامه به به‌ڵگه‌وه . دووه‌م : كاركردن پێی .
هۆكاری ده‌ستپێكردنی ده‌قه‌كه به (به‌سمه‌له) له لایه‌ن نوسه‌ره‌وه :
1/ وه‌كو شوێنكه‌وتنێكی كیتابه‌كه‌ی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ران .
2/ چاولێكردنی زانایان و پێشینه‌كانی پێش خۆی , ئه‌وانه‌ی كه له نه‌ریتیاندا بووه نوسینه‌كانیان به (به‌سمه‌له) ده‌ست پێ بكه‌ن .
3/ وه‌كو ته‌بوروكێك به ناوی خوای به‌خشنده‌وه .
2/ هه‌روه‌كو له پێشه‌كییه‌كه‌دا ئاماژه‌مان كرد , له عاده‌ت و نه‌ریتی نوسه‌ر ئه‌وه‌یه : به دوعاكردن بۆ قوتابی زانست ده‌ست پێ ده‌كات و داوای ره‌حمه‌تیان بۆ بكات له خوای گه‌وره , ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر :
1/ ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی زانایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه به قوتابیه‌كانیان .
2/ دینی ئیسلام له بنه‌ره‌تدا له سه‌ر ره‌حمه‌ت بنیات نراوه .
زانست (العلم) : بریتییه له ناسینه‌وه‌ی حه‌ق به به‌ڵگه‌كانیه‌وه, وه دژه‌كه‌شی نه‌فامییه .
دووه‌م : كاركردن پێی.
3/ ده‌رباره‌ی روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زانست و كردار (العلم والعمل) وتراوه : (زانست بانگی كردار ده‌كات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه باشه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا كۆچ ده‌كات و ده‌ڕوات) بۆیه هیچ سوودێك له زانست‌دا نییه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی له گه‌ڵدا نه‌بێت , جا ئه‌گه‌ر فێر بوو ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری كار بكات ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا لێكچواندنێكی له گه‌ڵ جوله‌كه‌دا تیادایه , چونكه جوله‌كه زانستیان هه‌یه به بێ كردار , (يَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا يَعۡرِفُونَ أَبۡنَآءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِيقٗا مِّنۡهُمۡ لَيَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ) البقرة : 146) واته : (چاك ئه‌و (په‌یامبه‌ر)ـه ده‌ناسن و هه‌رچیشی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه ده‌زانن راسته، هه‌رچۆنێ منداڵ و كوڕانی خۆیان ده‌ناسن به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌وان كه زاناكانیانه ئه‌و حه‌قه ئه‌شارنه‌وه وه ئه‌یشزانن كه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم..) وه یه‌كه‌م كه‌سانێك كه‌وا ئاگریان پێ تاو ده‌درێت سێ كه‌سن : له‌وانه : زانایه‌ك فێری زانست بوو و كاری پێی نه‌كردووه .
وعالِمٌ بعلمهِ لمْ یعملنْ مُعذَّبٌ قبلَ عُبّادِ الوّثنْ
واته : هه‌ر زانایه‌ك كار به زانسته‌كه‌ی نه‌كات ئه‌وا سزاكه‌ی له پێش بت په‌رستانه‌وه ده‌بێت .
سێیه‌م : بانگه‌وازكردن بۆی :
بانگه‌واز چه‌ند مه‌رج و رێكخه‌رێكی هه‌یه كه‌وا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانه بنیات بنرێت , له گرنگترینیان :
1/ ده‌بێ بانگه‌وازه‌كه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بێت .
2/ ده‌بێ بانگه‌وازه‌كه له‌سه‌ر زانستی شه‌رعی بنیات نرابێت .
3/ ده‌بێ بانگه‌وازه‌كه به حیكمه‌ت و دانایی و ئارامگرتن بێت .
4/ ده‌بێ موراعاتی حاڵی ئه‌و كه‌سانه بكات كه‌وا بانگیان ده‌كات .
به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رجانه :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ('قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ﴾ (108)) یوسف ) واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د () ! به‌و خه‌ڵكه بڵێ: ئه‌مه‌یه رێگه‌ی من خۆم و ئه‌وه‌ی شوێنم كه‌وتوون خه‌ڵكی بانگ ده‌كه‌ین بۆ یه‌كتاپه‌رستی له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوساغی و به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی و عه‌قڵی , هه‌میشه‌یش خوا له‌هه‌ر كه‌م وكورتیی و ناته‌واوییه‌ك بدرێته پاڵی بێخه‌وش ڕاده‌گرم و من له‌وانه‌یش نیم شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!) .
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌یه كه نوسه‌ر ده‌یه‌وێ بڵێت : ئه‌گه‌ر فێر بویت و ئه‌مجار كارت كرد ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رت له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه بڕۆیت كه پێغه‌مبه‌ری خوا () و هاوه‌ڵان و پێشینه چاكه‌كان له‌سه‌ری بوون , خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ('قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ﴾ كه‌واته پێویسته بانگه‌واز بكات .
چواره‌م : ئارامگرتن له‌سه‌ر ئازاركێشان له پێناویدا : به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و سوره‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَالْعَصْرِ (1) إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ (2) إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (3)))(العصر) واته : سوێند به‌كات و رۆژگار (1) كه‌به‌ڕاستی هه‌رچی ئاده‌میزاد هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه ته‌كلیفیان له‌سه‌ره له‌زیانێكی گه‌وره‌دایه(2) جگه ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه و كاره چاكه‌كانیان كردووه، وه وه‌سیه‌تیان بۆ یه‌كتر كردووه به‌هه‌ق، كه هه‌میشه پابه‌ندی هه‌ق بن و ماخولانی راستی بن وه وه‌سیه‌تیان بۆ یه‌كتر كردووه به‌سه‌برو خۆڕاگریی له‌سه‌ر هه‌ق و ئایینی خوا (3)) .
پێشه‌وا ابن القیم – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – ئارامگرتنی كردووه‌ته سێ به‌شه‌وه:
1/ ئارامگرتن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره تاوه‌كو ئه‌نجام ده‌درێت .
2/ ئارامگرتن له ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رپێچی خوای گه‌وره تاوه‌كو لێی به دوور ده‌بێت .
3/ ئارامگرتن له‌سه‌ر قه‌ده‌ره به ئازاره‌كانی خوای گه‌وره.
له پاش باسكردنی چوار مه‌سه‌له‌كه نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ری , ئه‌ویش له قورئان پیرۆزه‌وه , كه سوره‌تی (العصر)ـه , نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوی لێ بێت – هه‌رده‌م باسی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كات به‌ڵگه‌یشی له گه‌ڵدا ده‌هێنێته‌وه , بۆ ؟
• تاوه‌كو قوتابی په‌روه‌رده بكات له‌سه‌ر شوێنكه‌وتن نه‌ك له‌سه‌ر لاسایی كردنه‌وه .
• تاوه‌كو قوتابی به‌ڵگه‌یه‌كی لا بێت وه‌ڵامی نه‌یارانی پێ بداته‌وه .
• تاوه‌كو قوتابی توانای هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌رهێنانی ئه‌حكامه‌كان له به‌ڵگه‌كانیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماكان .
پێشه‌وا (الشافعی) –ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رمویه‌تی : (ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیچ حوججه‌یه‌كی بۆ سه‌ر دروستكراوه‌كانی دانه‌به‌زاندبایه ته‌نها ئه‌م سوره‌ته نه‌بێت ئه‌وا به‌سیان بوو )
وه بوخاری –ره‌حمه‌ت خوای لێ بێت – فه‌رمویه‌تی : (به‌شی : زانست له پێش وته و كرده‌وه‌وه)