13 سێ بنچینەكە (چۆن باوەڕ بە فریشتەكان بهێنێن؟)
پایه‌ی دووه‌م : ئیمان به فریشته‌كان
فریشته : جیهانێكی غه‌یبین , خوای گه‌وره ئه‌وانی له رووناكی دروست كردووه , گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌كه‌ن و سه‌رپێچی ناكه‌ن , رۆحیان هه‌یه (رُوحُ الْقُدُسِ.. 102) النحل) وه جه‌سته‌شیان هه‌یه (جَاعِلِ الْمَڵائِكَهِ رُسُلًا أُولِی أَجْنِحَهٍ مَپْنَى ۆپُڵاپَ ۆرُبَاعَ ێزِیدُ فِی الْخَلْقِ مَا ێشَاوُ... (1) فاطر) واته : بگێڕی فریشته‌كان به‌نێردراو بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆی به په‌یامبه‌ران فریشته‌كانی خاوه‌نی دوو باڵ و سێ باڵ و چوار باڵ، له‌ئاسمانه‌وه به‌و باڵانه به‌ره‌و رووی زه‌ویی دێن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. خۆی هه‌ر شتێكی حه‌ز لێ‌بكا له‌دروستكردنی باڵ بۆ فریشته‌كان و هه‌رچی تر زیادی ئه‌كات) وه عه‌قڵ و دڵیان هه‌یه (حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ.. (23) سبأ) واته : تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه سام و ترس له دڵیان‌دا داده‌مركێ بهمۆلهتدان به شه‌فاعه‌ت بۆیان ئه‌وجا ده‌میان ئه‌كرێته‌وه‌و له‌ناو یه‌كتردا ئه‌ڵێن: ئاخۆ په‌روه‌ردگاری ئێوه چ بڕیارێكی دا، چی وت سه‌باره‌ت به تكاكردن؟؟)
باوه‌ڕمان پێیان هه‌یه , وه به‌و ناوانه‌ی كه خوای گه‌وره ئێمه‌ی فێری ناوه‌كانیان كردووه ( وه‌كو : جبریل و میكائیل و ئیسرافیل ) وه صیفاتهكانیان (لَّا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (6)التحریم) واته : نافه‌رمانی خوا ناكه‌ن له هه‌رشتێك فرمانیان پێ‌بكا وهه‌ر فرمانێكیشیان پێ بسپێرێ، به خێرایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ) وه كاره‌كانیان (وه‌كو هه‌ڵگرانی عه‌رش) وه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌رباره‌یان هاتووه . به گشتی و به ته‌فصیلی .