07 سێ بنچینەكە (بەشەكانی دوعا و سەربڕینی ئاژەڵ و نەزر و ترس و پەناگرتن ...)
وه جۆره‌كانی په‌رستن كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه : وه‌كو ئیسلام و ئیمان و ئیحسان , وه هه‌ر له‌وانه : پاڕانه‌وه (الدعا‌ء) و ترس (الخوف) و تكاكردن (الرجاء ) و پشت به‌ستن (التوكل ) و حه‌زكردن و ئاره‌زووكردن (الرغبة ) و ترس و بیم (الرهبة) و ملكه‌چی وته‌سلیم بوون (الخشوع) و ترس (الخشیة) و گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه (الانابة) و كۆمه‌ك خوازی (الاستعانة) و هانابردنه‌به‌ر (الاستغاثة) و سه‌ربڕین (الذبح ) و نه‌زر (النذر) , وه جگه له‌وانه له جۆره‌كانی خواپه‌رستی كه‌وا خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه , هه‌مووی ده‌بێ بۆ خوا بێت , وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (18)الجن) واته : وه خوا وه‌حی بۆكردوم كه به‌ڕاستی مزگه‌وته‌كان تایبه‌تی خوان، جا له‌گه‌ڵ خوادا هاوارو هانا بۆ كه‌سی تر مه‌به‌ن، واته: هه‌ر خوا بپه‌رستن تیایاندا‌و، وێنه‌و نیگاری بتانی تیا هه‌ڵ مه‌واسن و هاواریش ته‌نها له‌و بكه‌ن)
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌رستنانه بۆ جگه له خوا ئه‌نجامدا ئه‌وا كه‌سێكی موشریكی بێباوه‌ڕه , به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (117) المؤمنون) واته : ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ خوادا هانا بۆ خوایه‌كی تر ده‌بات و، ده‌یپه‌رستێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه له سه‌ر شیاوی بۆ پهرستنایه تی ئه‌وه هه‌ر پرسینه‌وه‌ی كار‌و كرده‌وه‌كانی لای په‌روه‌ردگاریه‌تی، وه نایگه‌یه‌نێت به به‌ختیاری، چونكه كافرو بێباوه‌ڕه , ده‌ی خۆ بێباوهرهكِان هه‌رگیز بهختیارو ڕزگار نابن، به‌ڵكو ته‌نها بڕواداران پیرۆز‌و به‌ختیار ئه‌بن) .
وه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه : (الدعا‌ء مخ العبادة)
وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60)غافر) واته : و په‌روه‌ردگارتان فه‌رمووی:داوا له من بكه‌ن و له من بپاڕێنه‌وه ، منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی خۆ به گه‌وره ده‌زانن له په‌رستنم به ته‌نیا بێگومان به سه‌رشۆڕی و به بچووكی ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه.)
له پاش قسه‌كه‌ی (ابن كثیر) نوسه‌ر باسی چه‌ند جۆرێك له جۆره‌كانی په‌رستنی دڵ و جه‌سته‌ی كردووه له گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه له قورئاندا بۆ هه‌ر كارێك له‌وكارانه , به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
پاڕانه‌وه (الدعا‌ء) : وه ده‌بێته دوو به‌شه‌وه :
پاڕانه‌وه‌ی په‌رستن : بریتییه له پاڕانه‌وه به زمانی حاڵ , وه‌كو نوێژ و رۆژوو و حه‌ج . ئه‌نجامدانی بۆ جگه له خوا شیركی گه‌وره‌یه .
پاڕانه‌وه‌ی داواكردن : بریتییه له پاڕانه‌وه به زمانی وتن , وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌ڵێت : لێم خۆشبه , ره‌حمم پێ بكه . حوكمه‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ی تیادایه , ئه‌ویش ده‌كرێته دوو به‌شه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی له خواره‌وه باسكراوه .
پاڕانه‌وه‌ی داواكردن : ده‌كرێته دوو به‌شه‌وه :
ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك توانای له‌سه‌ری نییه ته‌نها خوا نه‌بێت , بۆیه ئه‌نجامدانی بۆ جگه له خوا شیركی گه‌وره‌یه .
ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ توانای له‌سه‌ر هه‌یه , دروسته به چه‌ند مه‌رجێك :
ئه‌و كه‌سه‌ی داوای لێ ده‌كرێت زیندوو بێت , به‌م مه‌رجه مردووه‌كان وهدهرهاتن .
ئه‌و كه‌سه‌ی داوای لێ ده‌كرێت ئاماده بێت , به‌م مه‌رجه كه‌سی ئاماده‌نه‌بوو (غائب) وه‌ده‌رهات .
ئه‌و كه‌سه‌ی داوای لێ ده‌كرێت توانای هه‌بێت , به‌م مه‌رجه كه‌سی بێ توانا وه‌ده‌رهات .
داواكار باوه‌ڕی وا بێت كه‌وا كه‌سی داوا لێكراو ته‌نها هۆكارێكه و خودی خۆی هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی وا بوو كه‌وا كه‌سی داوالێكراو تهصهروفێك و به‌ڕێوه‌بردنێكی شاراوه‌ی هه‌یه له گه‌ردووندا و به ده‌ست هێنانی قازانجه‌كان و دوور خستنه‌وه‌ی زیانه‌كانی به ده‌سته , ئه‌وه شیركه .
تێبینی : ئێمه حوكم له‌سه‌ر كاره‌كه ده‌خوێنین , به‌ڵام حوكم له‌سه‌ر كه‌سه‌كه –بكه‌ره‌كه- ئه‌وا پێویستی به ئیقامه حوججه و نه‌هێشتنی گومان هه‌یه .
وه ته‌نها زاناكان حوكم له‌سه‌ر بكه‌ره‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه‌وا ئیمانداره یان كافره .
ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێت : (الدعا‌ء مخ العبادة) فهرموودیهكی (ضعیف)ـه , وه فه‌رمووده راست و دروسته‌كه ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (الدعا‌ء هو العباده) .
چۆن دوعا ده‌بێته په‌رستن ؟
ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌لاله‌تی له سه‌ر ده‌كات : (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60)غافر)
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (عِبَادَتِي) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه دوعا په‌رستنه .
وه به‌ڵگه‌ی ترس ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (175)ال عمران) واته : جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به‌هێزه، له‌وان مه‌ترسن ، له‌خۆم بترسن)
وه به‌ڵگه‌ی تكاكردن (الرجاء) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا(110)الكهف) واته : ئینجا هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه ئومێدی به‌گه‌یشتنی دیداری په‌روه‌ردگاری خۆی هه‌بێ له‌دواڕۆژدا با كاری چاك وكرده‌وه‌ی دروست ئه‌نجام بدات وه له په‌رستنی په‌روه‌ردگاری خۆیدا هیچ كه‌سێك نه‌كاته هاوتاو هاوبه‌شیی و رووپامایی نه‌كات، چونكه خوا ته‌نها دڵسۆزیی وئیخلاس وه‌رئه‌گرێ، نهڕییاو رووپامایی وشیرك و هاوبه‌ش دانان..
1/ ترس : بریتیه له هه‌ڵچوونێك به هۆی گومانی روودانی له ناوچوون یان زیان یان ئازارێك رووده‌دات .
وه خوای گه‌وره نه‌هی كردووه له ترسان له ئه‌ولیای شه‌یتان و فه‌رمانی كردووه به ترسان ته‌نها له خۆی .
ترس سێ جۆره :
1/ ترسی په‌رستن و به مه‌زن زانین و نهێنی : ئه‌ویش ترسی كه‌سی عابده له پهرستراوهكهی , وه زه‌لیلی نواندن و ملكه‌چبوون و به مه‌زن زانینی تیادایه بۆ پهرستراوهكه , ئه‌م جۆره‌ش واجبه بۆ خوا بێت وه ئه‌نجامدانی بۆ جگه له‌خوا شیركی گه‌وره‌یه .
2/ ترسی سروشتی (جبلی) وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌ترسێت له ئاگر و دوژمن و ئاژه‌ڵێكی دڕنده .... هتد , ئه‌مه‌ش ئاسایی و رێگه‌پێدراوه (مباح)ه .
3/ ترسی حه‌رام : وه‌كو بێ ئومێد له ره‌حمه‌تی خوا یان گوێڕایه‌ڵی كردنی دروستكراوێك له سه‌رپێچی دروستكاردا .
2/ تكاكردن (الرجاء) : ئومێد و ته‌ماحی مرۆڤ بۆ ده‌ستكه‌وتێكی نزیك وه ره‌نگه ده‌ستكه‌وتێكی دوورش بێت وه‌كو دابه‌زاندنی بۆ جێگایه‌كی نزیك .
وه ئه‌و تكایهی كه زه‌لیلی و ملكه‌چبوونی له گه‌ڵدایه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ده‌بێت , وه ئه‌نجامدانی بۆ جگه له خوا شیركی گه‌وره‌یه.
وه تكاكردنی ستایشكراو (محمود) ناكرێت و نابێت ئیللا بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه به گوێڕایه‌ڵی خوا كاری كردووه و تكای پاداشتهكهیهتی یان ته‌وبه‌ی كردووه له سه‌رپێچیه‌ك و تكای وه‌رگرتنی ته‌وبه‌كه‌ی ده‌كات , به‌ڵام تكایه‌ك به بێ كردار ئه‌وه له‌خۆبایی بوونه و ئومێدێكی خراپه (نه‌ویستراوه) .
وه به‌ڵگه‌ی په‌ناگرتن (التوكل) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ(23) المائدة) واته : و ده‌بێ بۆ سهركهوتنش ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوای ڕاسته‌قینه‌تان هه‌یه)
وه ئه‌و ئایه‌ته : (وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ...3)الطلاق) واته : وه‌هه‌ركه‌سێك پشت به‌خوا ببه‌ستێ دوای به‌كار هێنانی هۆكار، ئه‌وه ته‌نیا خوای به‌سه‌و كاروباری بۆ ئاسان ده‌كات)
وه به‌ڵگه‌ی ره‌غبه‌ت و ترس و ملكه‌چی وتهسلیمبوون (الرغبة و الرهبة و الخشوع) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ۖ وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ (90) الأنبیاء) واته : چونكه ئه‌وان هه‌موویان له كاری خێر‌و چاكه‌دا به‌رده‌وام په‌له‌و تالوكهیان ده‌كرد هه‌میشه له‌به‌ر هیوای میهره‌بانی و ره‌حمه‌تی ئێمه‌دا نزایان ده‌كرد، وه له‌ترسی دۆزه‌خ هاواریان ده‌كرد له ئاست ئێمه هه‌مووكات خۆ به‌كه‌م زان و ملكه‌چی كار‌و فه‌رمانی ئێمه بوون.)
پێناسه‌ی (التوكل) : له‌زمانه‌وانیدا : (توكل) كردن له سه‌ر شتێك واته : پشت به‌ستنه پێی .
له شه‌رعدا : پشت به‌ستنێكی راستییه به خوای گه‌وره له گه‌ڵ سیقهبوونه پێی , وه گرتنه به‌ری هۆكاره دروسته‌كان (شه‌رعیه‌كان) .
بۆ جێبه‌جێ كردنی پشت به‌ستن (توكل) پێویستی به سێ كار هه‌یه :
راستی له پشت به‌ستنه‌كه له‌سه‌ر خوای گه‌وره .
سیقه‌ی به‌وه هه‌بێت كه‌وا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داویه‌تی جێ به جێی ده‌كات .
گرتنه به‌ری هۆكاره دروسته‌كان (شه‌رعیه‌كان).
2/ ره‌غبه‌ت (الرغبة) : حه‌ز كردن له گه‌یشتن به شتێكی خۆشه‌ویست .
ترس و بیم (الرهبة) : ترسێكه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵاتنه له‌وه‌ی لێی ده‌ترسێت , جا ئه‌وه ترسێكه كرداری له گه‌ڵدایه .
ملكه‌چبوون وته‌سلیم بوون (الخشوع) : زه‌لیلی و ملكه‌چبوون بۆ گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره , به شێوه‌یه‌ك ته‌سلیمی قه‌زای شه‌رعی و كه‌ونی خوای گه‌وره‌ی بێت .
ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ لای خوای گه‌وره ده‌چێت پێویسته له سه‌ری له نێوان ترس و رهجادا كۆ بكاته‌وه , لایه‌نێكی زاڵ نه‌كات به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تردا‌و ببێته هۆی كه‌وتن و له ناوچوونی , بۆیه پێویسته ترس و ره‌جای هه‌بێت وه‌كو دوو باڵی باڵنده .
وه به‌ڵگه‌ی ترس (الخشیة) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ.. .150)البقرة) واته : ده‌سا ئێوه له‌و پیلانی سته‌مكارانه مه‌ترسن و گوێ بۆ قسه‌شیان مه‌گرن ده‌بێ هه‌ر له‌خۆم بترسن، له من شه‌رم بكه‌ن و په‌یڕه‌وی له‌م په‌یامبه‌ره‌ی منه بكه‌ن و، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووگه تازه‌یه‌ش بن)
وه به‌ڵگه‌ی گه‌ڕانه‌وه (الانابة) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ... (54)الزمر) واته : بگه‌ڕێنه‌وه‌و بۆلای خواوهندتان و ملكه‌چی فه‌رمانی ئه‌وبن)
وه به‌ڵگه‌ی په‌ناگرتن (الاستعانه) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) الفاتحة) واته : خوایه ته‌نها هه‌ر ئه‌تۆ ده‌په‌رستین، ته‌نیا به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كه‌ی تۆمان لاپه‌سه‌نده، هه‌ر گوێ رایه‌ڵ و ملكه‌چی تۆ ده‌بین، وه ته‌نها هه‌ر له‌تۆ داوای یارمه‌تیی و كۆمه‌ك ده‌كه‌ین، ته‌نها ئه‌تۆی كه‌بتوانی له‌رۆژه سه‌خته‌كاندا یارمه‌تیمان بده‌یت و سه‌رمان خه‌یت به‌سه‌ر دوژمنی خۆت و ئێمه‌دا)
وه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه : (إذا استعنتَ فأستعن بالله) واته : وه ئه‌گه‌ر په‌نات گرت ئه‌وا ته‌نها په‌نا به خوا بگره .
وه به‌ڵگه‌ی (الاستعاژه) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (1)الفلق) واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) ! بڵێ: په‌نا ده‌به‌مه به‌ر په‌روه‌ردگاری سپیایی به‌ره‌به‌یان، ئه‌و خوایه‌ی كه‌په‌رده‌ی نه‌بوونی له‌ت كردوو بوونه‌وه‌ری لێده‌رهێنا )
وه ده‌فه‌رموێت : (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ(1)الناس) واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) !(ئه‌ی موسڵمان !) بڵێ: په‌نا ئه‌به‌مه به‌ر په‌روه‌ردگاری خه‌ڵك)
وه به‌ڵگه‌ی فریادره‌سی (الاستغاثة) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ.. (9) الأنفال) واته : وه‌بیر بێنن ئه‌وده‌مه كهناڕهحهت و‌دڵ نیگه‌ران بوون و، هاناتان بۆپهروهردگارتان برد , ئه‌وا په‌روه‌ردگارتان وه‌ڵامی دانه‌وه) .
وه به‌ڵگه‌ی سه‌ربڕین (الذبح) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (162) لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ.... 163) الأنعام) واته : دیسان بڵێ: به ڕاستی نوێژ و حه‌ج و قوربانیی و ژیان و مردنم گشت هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كانه (162) كه هیچ هاوه‌ڵێكی بۆ نییه....)
وه‌له سوننه‌تدا هاتووه : (لعن الله من ذبح لغیر الله) واته : خوای گه‌وره له‌عنه‌تی كردووه له‌و كه‌سه‌ی بۆ جگه له خوا سه‌رده‌بڕێت ).
الخشیة : بریتییه له‌و ترسه‌ی كه بنیات نراوه له‌سه‌ر زانینی گه‌وره‌یی و كه‌مالی سوڵتانی ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسێت .
الانابة : واته گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره , ئه‌ویش به هه‌ستان به گوێڕایهڵیهكانی و دوور كه‌وتنه‌وه له سه‌رپێچیه‌كانی , (وَأَنِيبُوا ) واته : بگه‌ڕێنه‌وه (إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ) واته : هه‌موو كاره‌كه‌ت ته‌سلیمی خوای گه‌وره ده‌كه‌یت , چونكه تۆ به‌نده‌ی ئه‌وی , وه به‌نده‌ش ده‌بێت ته‌سلیمی گه‌وره‌كه‌ی ببێـت , وه گه‌وره‌ش (السید) خوای گه‌وره‌یه , هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( السید الله) .
الاستعانه : واته : داواكردنی یارمه‌تی . (إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) له‌م ئایه‌ته‌دا پێشخستنێكی تیادایه كه حه‌قی ئه‌وه بوو دواكه‌وێت , ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت ده‌كات له‌سه‌ر (حصر) , واته : هیچ كه‌سێك ناپه‌رستین ته‌نها تۆ نه‌بێت و په‌نا به هیچ كه‌سێك ناگرین ته‌نها به تۆ نه‌بێت .
الاستعاژه : واته : داواكردنی داڵده‌دان , ئه‌ویش بریتیه له پاراستن له هه‌ر نهخوازراوێك , (أعُوذُ) واته : خۆم ده‌ده‌مه پاڵی و پشتی پێ ده‌به‌ستم .
الاستغاثة : واته : داواكردنی فریاكه‌وتن (هانا بۆ بردن) , ئه‌ویش بریتیه له رزگار كردن له ناره‌حه‌تی و له ناوچوون .
(الاستعانة و الاستعاذة و الاستغاثة و الشفاعة) دروسته له دروستكراوه‌كان داوا بكرێت له شتێك‌دا توانای له‌سه‌ر بێت به چوار مه‌رج : ده‌بێت زیندووه بێت و ئاماده بێت و توانای هه‌بێت و هۆكار بێت .
سه‌ربڕین (الذبح) : ده‌رهێنانی رۆحه له جه‌سته به خوێن رشتن به شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و .
سه‌ربڕین ده‌بێته سێ به‌شه‌وه :
سهربڕینێك بۆ خوای گه‌وره , وه‌كو : (هدي) و قوربانی و صه‌ده‌قات .
سهربڕینێك بۆ جگه له خوا وه‌كو خۆشویستن و به مه‌زن زانین وه‌كو : سه‌ربڕین بۆ جنۆكه و مردووه‌كان , ئه‌مه‌ش شیركی گه‌وره‌یه .
سه‌ربڕینی دروست (مباح) , وه‌كو سه‌ربڕینی مه‌ڕێك بۆ گۆشتهكهیو رێزگرتن له مێوان و بازرگانی .
تێبینی : زیاتر ورده‌كاری هه‌یه له بابه‌تی سه‌ربڕیندا , له كتێبی (التوحید) به درێژی باس ده‌كرێت , به ئیزنی خوای گه‌وره .
وه به‌ڵگه‌ی (نه‌زر) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا(7) الانسان) واته : بۆیه ئه‌م پاداشه‌یان هه‌یه، چونكه له دونیادا هه‌ر شتێ نه‌زر بكه‌ن و بڕیاری له سه‌ر بده‌ن له كارێكی چاكه، وه‌فای پێ ده‌كه‌ن و پێی هه‌ڵ ئه‌سن، بێ كه‌م و كورتی. وه له رۆژێك ئه‌ترسن كه زیانه‌كه‌ی به هه‌موو شوێنێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه) .
پێناسه‌ی (نه‌زر) له زمانه‌وانیدا : په‌یمان و ئه‌رك خستنه سه‌ر خۆ .
له شه‌رعدا :ئه‌رك خستنه سه‌رخۆ له‌سه‌ر شتێك كه واجب نییه له‌سه‌ری به ئه‌نجامدانی له لایه‌ن پێسپێرراوهوه (مكلف).
تێبینی : نه‌زر چه‌ند به‌ش و مه‌رج و كه‌فاره‌تێكی هه‌یه له كیتابی (التوحید) به درێژی باس ده‌كرێت , به ئیزنی خوای گه‌وره.
جۆره‌كانی نه‌زر : نه‌زر بۆ خوای گه‌وره , نه‌زر بۆ جگه له خوا .
باسكردنی ئه‌م په‌رستنانه له لایه‌ن نوسه‌ره‌وه له رووی (حصر)ه‌وه نییه به‌ڵكو وه‌كو نمونه باسی كردووه , چونكه چه‌ندین په‌رستنی تر هه‌ن باسی نه‌كردوون , به‌ڵام مه‌به‌ست و شاهید ئه‌وه‌یه كه‌وا هه‌ركه‌سێك شتێكی له‌و په‌رستنانه یان جگه له‌وانه بۆ جگه له خوا ئه‌نجامدا ئه‌وا شیركی كردووه .