20 سێ بنچینەكە (كۆتایی)
پێنجەم : كۆتایی
وه خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر مردن ئه‌وا زیندوو ده‌كرێنه‌وه , وه به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ (55)طه) واته : له سه‌ره‌تاوه ئێوه‌مان هه‌ر له‌و زه‌وییه دروستكرد وه له‌ودا دوای مردن ئه‌تانگێڕینه‌وه بۆ گڵ وه جارێكی تر له‌ودا ئه‌تانهێنینه‌وه ده‌رو زیندووتان ئه‌كه‌ینه‌وه).
وه ده‌فه‌رموێت : (وَاللَّهُ أَنبَتَكُم مِّنَ الْأَرْضِ نَبَاتًا(17) نوح) واته : وه خوای تاك و ته‌نیایه ئێوه‌ی له توخمه‌كانی زه‌وی روواندونی به‌روواندن وه‌ك رووه‌ك و گیا )
وه له پاش مردن لێپریسنه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت و پاداشتی كرده‌وه‌كانیان وه‌رده‌گرن , به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ أَسَاءُوا بِمَا عَمِلُوا وَيَجْزِيَ الَّذِينَ أَحْسَنُوا بِالْحُسْنَى(31)﴾ .النجم) واته : هه‌ر بۆ خوایه چی له‌ئاسمانه‌كان و چی له زه‌ویدایه، واته: هه‌رچییان تێدایه موڵك و دروستكراوی ئه‌وه تا له‌پاشه رۆژدا پاداشی به‌دكاران بداته‌وه به‌كاره‌كانیان و پاداشتی چاكه‌كارانیش بداته‌وه به پاداشتێكی چاكتر).
وه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به زیندووبوونه‌وه نه‌بێت ئه‌وا كوفری كردووه , وه به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن لَّن يُبْعَثُوا ۚ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ۚ وَذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ(7)التغابن) واته : ئه‌وانه‌ی كافرو بێ بڕوا بوون گوتیان : هه‌رگیزپاش مردن زیندوو ناكرێنه‌وه! پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ! به‌ڵێ سوێند به په‌روه‌ردگارم بێگومان له گۆڕه‌كانتاندا ده‌ر ئه‌هێنرێن و زیندوو ئه‌كرێنه‌وه پاشان له‌هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامتان داوه ئاگادار ده‌كرێن، له‌گه‌وره‌و له بچووك، و هه‌ر به‌وه‌ش پاداشت ده‌درێنه‌وه ئه‌وه‌یش بۆ خوا كارێكی ئاسانه!)
خوای گه‌وره هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی ره‌وانه كردووه موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌رن , به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێـت : (رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ(165) النسا‌ء) واته : گشتیان پێغه‌مبه‌ری مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر بوون)
یه‌كه‌میان (نوح)ه و دوایینیان (محمد) ه (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش كۆتا پێغه‌مبه‌ره .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه كه یه‌كه‌میان (نوح) ه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ(163) النسا‌ء) واته : ئێمه وه‌حیمان بۆ تۆ كرد، هه‌روه‌كو بۆ (نووح) و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌ویشمان كرد) .
1/ هه‌موو خه‌ڵكی تامی مردن ده‌چێژن به بێ گومان , وه زیندوو ده‌كرێنه‌وه بۆ رۆژێكی مه‌زن , ئه‌ویش رۆژی قیامه‌ته , ئه‌مجار لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه به پێی كرده‌وه‌كه‌ی خۆی پاداشت وه‌رده‌گرێت .
2/ هه‌ركه‌سێك زیندووبوونه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی به درۆخسته‌وه ( باوه‌ڕی پێ نه‌بوو) ئه‌وا كوفری كردووه , چونكه نكۆڵی له پایه‌یه‌ك له پایه‌كانی ئیمانی كردووه .
3/ (نوح) یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ره (رسول)ه , به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِ)
به‌ڵام یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ران (نبي) ئه‌وا ئاده‌مه , به‌ڵگه‌ش : كه‌وا پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ئاده‌م ئایه پێغه‌مبه‌ره (نبی)یه ؟ فه‌رمووی(صلی الله علیه وسلم) : (نبی مُكلَّم ) .
وه كۆتا پێغه‌مبه‌ران (نبی و رسول) محمد ه (صلی الله علیه وسلم) , به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ .... (40)الأحزاب) واته : موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) باوكی هیچ پیاوێكتان نییه، به‌ڵكو ئه‌و په‌یامبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی په‌یامبه‌رانه، كۆتایی زنجیره‌ی په‌یامبه‌رانی پێهاتووه) .
جا هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كرد (النبوة یان الرسالة) له پاش پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وا كه‌سێكی درۆزن و كافره , وه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ به‌م كه‌سه بكات ئه‌وا ئه‌ویش وه‌كو ئه‌و كافره .
وه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه‌ته سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كان كوفر به تاغوت بكه‌ن و ئیمان به خوا بهێنن , ابن القیم فه‌رموویه‌تی : (تاغوت : هه‌رچی شتێك به‌نده له سنووری خۆی پێی ده‌رچێت له په‌رستراو (معبود) وشوێنكه‌وته‌كراو (چاولێكراو) –متبوع- و گوێڕایه‌ڵكراو (مطاع)) .
وه هه‌موو ئوممه‌تێك خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ره‌وانه كردووه , هه‌ر له (نوح)ه‌وه تاوه‌كو (محمد) (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانیان پێ ده‌كات به په‌رستنی خوای تاك و ته‌نها و نه‌هی لێكردوون له په‌رستنی تاغوت .
به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێـت : (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ.. (36) النحل) واته : بۆناو هه‌موو ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا په‌یامبه‌رێكمان ناردووه بۆ ئه‌وه پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن و له(تاغووت) و یاسا پوچه‌ڵه‌كان دووربن ) .
وه تاغوته‌كان زۆرن , سه‌ره‌كییه‌كانیان پێنج دانه‌ن :
ئیبلیس -له‌عنه‌تی خوای لێ بێت- , وه هه‌ركه‌سێك بپه‌رسترێت و خۆی پێی رازی بێت , وه هه‌ركه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ په‌رستنی خۆی , وه هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ی شتێك بكات له زانینی عیلمی غه‌یب , وه هه‌ركه‌سێك حوكم بكات به جگه له‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه .
به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ ... (256) البقرة) واته : له‌م دینی ئیسلامه‌دا داسه‌پاندن و ناچاركردن و زه‌برو زه‌نگ نیه بۆدینداریی و وه‌رگرتنی ئایینی ئیسلام ، چونكه بێگومانه كه‌رێگای چاك و راست له رێگای ناڕاست و كوفر‌و تووله رێگاكان لێك جیاكراوه‌ته‌وه و ئاشكرا‌و نمایانه، جا له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ زۆر له هیچ كه‌سێك بكرێت بۆ ئیسلامبوون و هه‌ر كه‌سه‌ش به‌مه‌یلی خۆیه‌تی , ئینجا هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به 'تاغوت' نه‌بێت و باوه‌ڕی به‌خوا هێنا ئه‌وه بێگومانه ده‌ستی به هه‌نگڵ وبه‌هۆكارێكی پته‌وو قایمه‌وه گرتووه )
ئه‌مه‌ش مانای (لا اله الا الله)یه , وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه : (رأس الأمر الإسلام , وعموده الصلاه , وذروة سنامه الجهاد فی سبیل الله) واته : سەری هەموو کارەکان ئیسلامە، کۆڵەکەی نوێژە، و بەرزترین و سەرەوەترین بەشی ئەو، جیهادکردنە لە پێناوی خوادا)
حوكم كردن به جگه له‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه باسی دوور‌و درێژی تیادایه :
كوفری گه‌وره : ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی وابێت كه‌وا حوكمی مرۆڤه‌كان وه‌كو حوكمی خوایه یان له‌و باشتره .
كفر دون كفر : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه‌وا حوكم به جگه له‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه پووچه‌ڵه به‌ڵام حوكمی پێ ده‌كات له‌به‌ر ئاره‌زوویه‌ك یان خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات یان جگه له‌وه له هه‌ر هۆكارێك بێت .
پێشه‌وا (ابن القیم) جیهادی كردووه‌ته چوار مه‌رته‌به‌وه :
جیهادی نه‌فس ئه‌مه به زانست و كردار و بانگه‌واز له رێی خوادا و ئارامگرتن ده‌بێت .
جیهادی شه‌یتان ئه‌مه‌ش به وازهێنان له گومانه‌كان (شیرك و بیدعه) و شه‌هه‌وات (تاوانه گه‌وه‌ركان و تاوانه بچوكه‌كان) ده‌بێت .
جیهادی بێباوه‌ڕان و دووڕووه‌كان : ئه‌مه‌ش به دڵ و زمان و سامان و نه‌فس ده‌بێت .
جیهادی خاوه‌ن سته‌م و بیدعه و مونكه‌ره‌كان , ئه‌مه به ده‌ست و زمان و دڵ ده‌بێت .