09 سێ بنچینەكە (بنچینەی دووەم : ئیسلام چییە و پلەكانی دین چەندن؟)
بنه‌مای دووه‌م : ناسینی دینی ئیسلام به به‌ڵگه‌كانه‌وه .
ئه‌ویش بریتییه له : ته‌سلیم بوون بۆ خوای گه‌وره به ته‌وحید , وه ملكه‌چبوون بۆی به گوێڕایه‌ڵی , وه به‌ریبوون له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی (موشریكه‌كان) .
ئه‌ویش سێ پله‌یه : ئیسلام و ئیمان و ئیحسان , وه هه‌ر پله‌یه‌ك چه‌ند پایه‌یه‌كی هه‌یه .
پله‌ی یه‌كه‌م : ئیسلام , جا پایه‌كانی ئیسلام پێنج دانه‌ن : شایه‌تی دان به‌وه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نییه شایسته‌ی په‌رستن بێت به هه‌ق جگه له خوای گه‌وره , وه (محمد) (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ر و نێردراوی ئه‌وه و ئه‌نجامدانی نوێژ و زه‌كات دان و رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان و حه‌جكردنی ماڵی خوا.
ئه‌مجار نوسه‌ر ده‌ستی كرد به باسكردنی بنه‌مای دووه‌م , ئه‌ویش ناسینی به‌نده‌یه بۆ دینه‌كه‌ی , وه به پێناسه‌ی ئیسلام ده‌ستی پێكردووه , ده‌فه‌رموێت:
پله‌ی یه‌كه‌م ئیسلام :
ئه‌ویش ته‌سلیم بوونه بۆ خوای گه‌وره به ته‌وحید , وه ملكه‌چبوونه بۆی به گۆڕایه‌ڵی و به‌ریبوون له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی (موشریكه‌كان).
ئه‌مه پێناسه‌ی ئیسلامه , كه‌وا ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانت ته‌سلیمی خوای گه‌وره بكه‌یت , چونكه تۆ به‌نده‌یت , وه به‌نده‌ش پێویسته ته‌سلیمی گه‌وره‌كه‌ی ببێت , وه گه‌وره و سه‌ید هه‌ر خوایه ,هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی .
ئه‌مجار دینی كردووه‌ته سێ پله‌وه : ئیسلام و ئیمان و ئیحسان .