11 سێ بنچینەكە (ئیمان چییە؟)
پله‌ی دووه‌م : ئیمان , ئه‌ویش حه‌فتاو ئه‌وه‌نده لقه , به‌رزه‌كه‌ی وتنی (لا اله الا الله)یه و نزمه‌كه‌ی لادانی ئازارێكه له‌سه‌ره رێگا , وه (حه‌یا)ش لقێكه له ئیمان .
وه پایه‌كانی شه‌ش دانه‌ن :
ئیمانت هه‌بێت به خوا و فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و رۆژی دوایی و ئیمانت هه‌بێت به قه‌ده‌ر خه‌یره‌كه‌ی وشه‌ڕه‌كه‌ی .
وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ش پایه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (ليْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ ... 177)البقرة) واته : چاكه‌و چاكه‌كاریی هه‌ر ئه‌وه نیه ئێوه -جوله‌كه‌و گاور- كاتی نوێژ- روو له خۆرهه‌ڵات بكه‌ن، یان خۆرئاوا، ئه‌گه‌ر له‌رووی گوێرایه‌ڵیه‌وه نه‌بێ بۆ فه‌رمانی خوا، دیاره رووكردنه 'مه‌سجیدولحه‌رام'یش هه‌روایه , به‌ڵكو چاكه‌ی راست و دروست ئه‌مه‌یه كه باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی به‌خواو به‌رۆژی دوایی و به‌فریشته‌و به‌كتێبی ئاسمانی و به‌په‌یامبه‌رانی خوا هه‌بێ)
وه به‌ڵگه‌ی قه‌ده‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (49)القمر) واته : به‌راستی ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو درووستكردووه).
پله‌ی دووه‌م : ئیمان :
له زمانه‌وانیدا : بریتیه له دان پیادانان.
وه له شه‌رعدا : بریتییه له وتن به زمان و باوه‌ڕبوون به دڵ و كاركردن به ئه‌ندامه‌كان , وه پایه‌كان- واته به دڵ – زیاد ده‌كات به گوێڕایه‌ڵی و كه‌م ده‌كات به سه‌رپێچی .
جا ئیمان پێویسته و ده‌بێ پینج كاری تیادا بێت .
ئه‌گه‌ر یه‌كێكی توشی هه‌ر خه‌له‌لێك بوو ئه‌وا له پێناسه‌ی ئیمان ده‌رده‌چێت لای ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه .
به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م پێنج كاره چییه ؟
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : به‌رزه‌كه‌ی وتنی (لا اله الا الله) یه , ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر وتن .
(وه نزمه‌كه‌ی لادانی ئازارێكه له سه‌ره رێگا ) ئه‌مه كرداری ئه‌ندامه‌كانه .
(وه حه‌یا) ئه‌مه كرداری دڵه .
ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَٰذِهِ إِيمَانًا ... (124) التوبة) واته : ئاخۆ ئه‌م سووره‌ته باوه‌ڕی كێتان زیاد بكات ؟) ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمان زیاد ده‌كات , جا ئه‌گه‌ر زیاد بكات ئه‌وا بێ گومان كه‌میش ده‌كات , وه كه‌می له دیندا به روونی له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (ما رأیت ُ من ناقصات عقل و دین) جا دین كه‌م ده‌كات .
پایه‌كانی ئیمان شه‌ش دانه‌ن :
ئیمان هێنان به خوای گه‌وره , ئیمان هێنان به فریشته‌كان , ئیمان هێنان به كتێبه‌كان , ئیمان هێنان به پێغه‌مبه‌ران , ئیمان هێنان به رۆژی دوایی , ئیمان هێنان به قه‌ده‌ر خه‌یره‌كه‌ی و شه‌ڕه‌كه‌ی .