15 سێ بنچینەكە (چۆن باوەڕ بە پێغەمبەران و نێردراوان بهێنین؟)
پایه‌ی چواره‌م : ئیمان به پێغه‌مبه‌ران :
پێویسته باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وان مرۆڤن و به هیچ شێوه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی په‌روه‌ردگارێتیان نییه , وه ئه‌وانیش به‌نده‌ن و ناپه‌رسترێن , وه خوای گه‌وره ئه‌وانی ره‌وانه كردووه و وه‌حی بۆ كردوون , وه به نیشانه و ئایات پشتگیری كردوون , وه ئه‌وانش ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له‌سه‌ریان بوو به جوانترین شێوه گه‌یاندیان و ئامۆژگاری ئوممه‌ته‌كه‌یان كردوو و په‌یامه‌كه‌یان گه‌یاند و له پێناوی خوادا جیهادیان كرد به تێر‌و ته‌سه‌لی و مافی جیهادیان به ته‌واوی جێ به جێ كرد , باوه‌ڕمان پێیان هه‌یه , وه به‌و ناو و صیفات هه‌واڵانه‌ی خوای گه‌وره فێری كردووین ,به گشتی و به ته‌فصیلی , وه یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر (نبی) (ئاده‌م)ه و یه‌كه‌م نێردراو (رسول) (نوح)ه و كۆتا پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان (محمد)ه (صلی الله علیه وسلم) , وه هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كانی تر نه‌سخ كراونه‌ته‌وه به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی (محمد) (صلی الله علیه وسلم) , وه (اولو العزم) پێنج دانه‌ن خوای گه‌وره له سوره‌تی (شورا و ئه‌حزاب)دا باسی كردوون ئه‌وانیش : (محمد و نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا )ن صه‌ڵات و سه‌لامی خوا له‌سه‌ر هه‌موویان بێت .