English flag
English
Select a Language
English flag
English
Arabic flag
Arabic
German flag
German
Persian flag
Persian
French flag
French
Indonesian flag
Indonesian
Italian flag
Italian
Kurdish flag
Kurdish
Latvian flag
Latvian
Nepali flag
Nepali
Russian flag
Russian
Turkish flag
Turkish
Ukrainian flag
Ukrainian
Urdu flag
Urdu
English icon English
خولێك دەربارەی شەرحی سێ بنچینەكە و بەڵگەكانی ، سێ پرسیارەكەی ناو گۆڕ

بزانه‌ –خوای گه‌وره‌ رێنموییت بكات بۆ گوێڕایه‌ڵی خۆی- كه‌وا حه‌نیفیه‌تی میلله‌تی ئیبراهیم بریتییه‌ له‌ :

خوای گه‌وره‌ بپه‌رستیت به‌تاك و ته‌نها و دینداری به‌ ئیخلاصه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئه‌نجام بده‌یت , هه‌ر به‌وه‌ش خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كردووه‌ته‌ هه‌موو خه‌ڵكی و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا دروستی كردوون , هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: (وَمَا خَلَقْت الْجِنّ وَالْإِنْس إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)الذاریات) وه‌ مانای یعبدون : واته‌ : به‌ ته‌نها بمپه‌رستن .

وه‌ گه‌وره‌ترین شت خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكردبێت ته‌وحیده‌ , ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ : به‌ تاكدانانی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ په‌رستندا .

وه‌ گه‌وره‌ترین شت خوی گه‌وره‌ نه‌هی لێ كردبێت شیركه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ : داواكردن و هاواركردن له‌ جگه‌ خوا له‌ گه‌ڵ خوادا . 

الحنیفیه‌ : له‌ زمانه‌وانیدا : له‌ وشه‌ی (الحنف)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ئه‌ویش به‌ مانای لادان دێت .

له‌ شه‌رعدا : ئه‌و میلله‌ته‌یه‌ كه‌ له‌ شیرك لایداوه‌ و رووی كردووه‌ته‌ ئیخلاص و ته‌وحید و ئیمان : (قَانِتًا لِلَّهِ حَنِیفًا) واته‌ : رووی كردووه‌ته‌ خوا و پشتی له‌ شیرك كردووه‌ , جا (الحنیف) ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ هه‌رده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای ته‌وحید و له‌ شیرك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ . 
3/ لێره‌دا نوسه‌ر هۆی خوێندنی ته‌وحید روون ده‌كاته‌وه‌ , وه‌ له‌ پێشدا باسی گرنگیه‌كه‌یمان كرد .
پێناسه‌ی ته‌وحید -هه‌روه‌كو له‌ پێشدا باسمان كرد-:
له‌ زمانه‌وانیدا : چاوگی وشه‌ی (وحَّد یوحِّد توحیداً) , وحَّد الشيء : ئه‌گه‌ر كردیه‌ یه‌ك دانه‌ .
له‌ شه‌رعدا : به‌ تاكدانانی خوای گه‌وره‌ به‌وه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خۆیه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگارێتی و خوداوه‌ندێتی و ناو و صیفاته‌كان .
نوسه‌ر ده‌ڵێت : (ومانای یعبدون : یوحِّدون , به‌ ته‌نها بمپه‌رستن) , ئه‌مه‌ش قسه‌ی (ابن عباس) ه‌ -ره‌زای خوای لێ بێت -  , ابن عباس ده‌فه‌رموێت : ( هه‌موو (عباده‌) تێك له‌ قورئاندا مانای ته‌وحیده‌ ) . (واعْبُدُوا اللَّهَ) واته‌ : خوای گه‌وره‌ به‌ ته‌نها بزانن –به‌ ته‌نها بیپه‌رستن- , (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ) واته‌ : ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ په‌روه‌ردگارتان به‌ ته‌نها بزانن –به‌ ته‌نها بیپه‌رستن-.

Text Lessons

#1

01 سێ بنچینەكە (بۆ ته‌وحید ده‌خوێنین ؟ )

#2

02 سێ بنچینەكە (پێشه‌كییه‌كی بە سوود پێش خوێندنی ئەم دەقە)

#3

گرنگی خوێندنی تەوحید

#4

03 سێ بنچینەكە (چوار مەسەلەكە : زانست ، كاركردن پێی ، بانگەوازكردن بۆی ، ئارامگرتن لەسەر ئەو ئازارانەی لە پێناویدا تووشت دەبێت)

#5

04 شەرحی سێ بنچینەكە (بەشەكانی تەوحید)

#6

05 سێ بنچینەكە (سێ مەسەلەكە)

#7

06 سێ بنچینەكە (خواكەت كێیە؟)

#8

07 سێ بنچینەكە (بەشەكانی دوعا و سەربڕینی ئاژەڵ و نەزر و ترس و پەناگرتن ...)

#9

08 سێ بنچینەكە (دابەش بوونی خەڵكی لەبارەی باوەڕهێنان بە هۆكارەكان)

#10

09 سێ بنچینەكە (بنچینەی دووەم : ئیسلام چییە و پلەكانی دین چەندن؟)

#11

10 سێ بنچینەكە (شەرحی پایەكانی ئیسلام)

#12

11 سێ بنچینەكە (ئیمان چییە؟)

#13

سێ بنچینەكە (باوەڕهێنان بە خوا چۆن دەبێت؟) 12

#14

13 سێ بنچینەكە (چۆن باوەڕ بە فریشتەكان بهێنێن؟)

#15

14 سێ بنچینەكە ( باوەڕ بە كتێبەكان چۆن دەبێت؟)

#16

15 سێ بنچینەكە (چۆن باوەڕ بە پێغەمبەران و نێردراوان بهێنین؟)

#17

16 سێ بنچینەكە ( باوەڕ بە رۆژی دوایی چۆن دەبێت ؟)

#18

17 سێ بنچینەكە (باوەڕهێنان بە قەزاو قەدەر چۆن دەبێت ؟)

#19

18 سێ بنچینەكە (چاكەكاری - الاحسان)

#20

19 سێ بنچینەكە (بنچینەی سێیەم)

#21

20 سێ بنچینەكە (كۆتایی)

#22

21 سێ بنچینەكە (دووبارەكردنەوەیەكی گشتی)

View full lessons Check course learning page
Text Lesson 3/22
You are viewing
گرنگی خوێندنی تەوحید