18 سێ بنچینەكە (چاكەكاری - الاحسان)
پله‌ی سێیه‌م : ئیحسان (چاكه‌كاری): یه‌ك پایه‌یه , ئه‌ویش : ( خوای گه‌وره بپه‌رستیت هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یبینی وه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وت نه‌بینی ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بینێ ) .
به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوا وَّالَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ (128)النحل) واته : به‌راستیی خواش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه كه‌خۆ پارێز‌و بهتهقوان و ئه‌وانه‌ش چاكه‌كارو چاكه‌خوازن، ئه‌م له‌گه‌ڵ بوونه‌ش ته‌نها خوا خۆی باش ده‌زانێت چۆن ده‌بێت) .
وه ده‌فه‌رموێت : (وَتَوَكَّلْ عَلَى الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (217) الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ (218) وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ (219) إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (220)﴾.الشعرا‌ء) واته : ته‌نها هه‌ر به خوای زۆر زاڵ و به‌ده‌سه‌ڵات و زۆر میهره‌بان پشت ببه‌سته، چونكه هه‌رگیز ئه‌و ده‌س له دۆستانی خۆی به‌رنادا (217) ئه‌و خوایه‌ی كه تۆ ده‌بینێ كاتێ به‌ئێواره ئه‌وه‌ستی بۆ نوێژ به كۆمه‌ڵ 'وه‌یان به‌ته‌نها له شه‌وگاردا (218) هه‌ڵسوكه‌وتت له‌ناو ڕیزی سوژده بهرانا ده‌بینێ ، واته: ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆت بیت، یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكدا بیت، ئه‌و هه‌ر ئه‌تبینێ و، چاوی لێتهوهیه (219) به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه زۆر ژنهوا، هه‌موو چپه‌یه‌ك ئه‌بیستێ، زۆریش به ئاگا‌و زانایه، به‌هه‌موو جموجوڵێكیان (220) .
وه ده‌فه‌رموێت : (وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِن قُرْآنٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ ... (61) یونس) واته : وه تۆ له‌هیچ كارێكدا نابی و هیچ شتێ لهقورئانیان به‌سه‌را ناخوێنیت و ئێوه‌ش ئه‌ی مرۆڤ ! هیچ كارێ ئه‌نجام ناده‌ن مه‌گه‌ر ئێمه به‌سه‌رتانه‌وه ئاگادارین, واته: هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن و، به‌هه‌ر جۆرێ ده‌یكه‌ن ، ئێمه لێی به‌ئاگاین هه‌ر ئه‌وكاته ده‌ست به‌كاره‌كه‌تان ده‌كه‌ن و بۆی رۆده‌چن)
پله‌ی سێیه‌م : ئیحسان (چاكه‌كاری)
ئه‌ویش به‌رزترین پله‌كانی دینه , ته‌نها یه‌ك پایه‌یه و دوو پله‌ی لێ ده‌بێته‌وه :
په‌رستنی بینین : ئه‌ویش بریتیه له په‌رستنی خۆشه‌ویستی و ره‌غبه‌ت و تامه‌زرۆیی بۆ ئه‌وه‌ی لای خوا هه‌یه .
بۆ نمونه : خوا په‌رستی پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان , وه ده‌كرێت جگه له‌وان بگاته ئه‌م پله‌یه .
په‌رستنی چاودێری : ئه‌ویش بریتیه له په‌رستنی ترس و هه‌ڵاتن , وه ئه‌م پله‌یه كه‌سی موسڵمان لێی به‌ده‌ر نییه .
روونكردنه‌وه‌یه‌ك : ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه خاوه‌نی ئه‌م پله‌یه ته‌نها خۆشه‌ویستی بۆ خوا هه‌یه و ترسی نییه له خوا , به‌ڵام له‌م پله‌یه‌دا به هێزترین پاڵنه‌ر كه پاڵ به به‌نده‌وه بنات بۆ خواپه‌رستی : خۆشه‌ویستی خوایه و هه‌ر له‌وانه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێت : (أفلا أكون ُ عبداً شكوراً) .
وه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له سوننه‌تدا : فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی (جبریل)ه كه له عومه‌ره‌وه هاتووه ده‌فه‌رموێت : (بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ ﷺ ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيْدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيْدُ سَوَادِ الشَّعْرِ، لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلَا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ ﷺ ، فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إِلَى رُكْبَتَيْهِ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْهِ، وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِيْ عَنِ الإِسْلَامِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: "لإِسْلَامُ: أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ َإِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُوْلُ اللهِ، وَتُقِيْمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُوْمَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ البَيْتَ إِنْ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيْلًا" قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: فَعَجِبْنَا لَهُ يَسْأَلُهُ وَيُصَدِّقُهُ. قَالَ: فَأَخْبِرْنِيْ عَنِ الإِيْمَانِ؟ قَالَ: "أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَاليَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ، قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: فَأَخْبِرْنِيْ عَنِ الإِحْسَانِ؟ قَالَ:أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فِإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ. قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ السَّاعَةِ؟ قَالَ:مَا المَسْؤُولُ عَنْهَا بَأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ؟، قَالَ فَأَخْبِرْنِي عَنْ أَمَارَاتِهَا؟ قَالَ: أَنْ تَلِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الحُفَاةَ العُرَاةَ العَالَةَ رِعَاءَ الشِّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي البُنْيَانِ!. قَالَ: فَمَضَى، فَلَبِثْنَا مَلِيًّا. فَقَالَ:يَا عُمَرُ أَتَدْرِي مَنِ السَّائِلُ ,قُلْتُ: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ:فَإِنَّهُ جِبْرِيْلُ أَتَاكُمْ يُعَلِّمُكُمْ أَمْرَ دِيْنِكُمْ. ]
واته: له كاتێكدا ئێمه رۆژێك له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بووین له پڕێكدا كابرایه‌ك هاته ژووره‌وه , جلوبه‌رگێكی زۆر سپی له به‌ردابوو وه قژێكی زۆر ره‌شی هه‌بوو , وه شوێنه‌واری سه‌فه‌ری پێوه دیار نه‌بوو , وه هیچ كه‌سێك له ئێمه ئه‌وی نه‌ده‌ناسی تاكو نزیك پیغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) دانیشت هه‌ردوو ئه‌ژنۆی توند كرد له هه‌ردوو ئه‌ژنۆی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وه هه‌ردوو ده‌ستی خسته سه‌ر هه‌ردوو رانی و فه‌رمووی : ئه‌ی (محمد)(صلی الله علیه وسلم) پێم بڵێ ئیسلام چییه ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموی : (( ئیسلام ئه‌وه‌یه كه شایه‌تی بده‌یت كه‌وا جگه له (الله) هیچ خوایه‌كی تر نییه شایه‌نی په‌رستن بێت به حه‌ق و (محمد) یش (صلی الله علیه وسلم) نێردراوی خوایه و نوێژه‌كانت به رێك و پێكی ئه‌نجام بده‌یت و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ت بده‌یت و رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان بگریت و حه‌جی ماڵی خوا بكه‌یت ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو )) كابرا فه‌رمووی : راست ده‌كه‌یت . فه‌رمووی : ئێمه‌یش سه‌یرمان پێهات پرسیاری لێ ده‌كات و هه‌ر خۆیشی به راستی ده‌خاته‌وه ,فه‌رمووی : ئه‌ی پێم بڵێ ئیمان چییه ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : ئیمان ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی ته‌واو بهێنیت به خوای گه‌وره و فریشته‌كانی و كتێبه ئاسمانییه‌كان و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و رۆژی دوایی و وه باوه‌ڕیش به قه‌زاو قه‌ده‌ر بهێنیت چ خه‌یر بێت یان شه‌ڕ : فه‌رمووی : راست ده‌كه‌یت , فه‌رمووی : ئه‌ی پێم بڵێ چاكه( ئیحسان) چییه ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌ك خودا بپه‌رستیت وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینی خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینی ئه‌وا باش بزانه ئه‌و تۆ ده‌بینێ , فه‌رمووی : پێم بڵێ قیامه‌ت كه‌ی دێت ؟ فه‌رمووی : ئه‌و كه‌سه‌ی كه پرسیاری لێ ده‌كرێت له پرسیاركه‌ر زاناتر نییه . فه‌رمووی : كه‌وایه نیشانه‌كانم پێ بڵێ ؟ فه‌رمووی : له نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وه‌یه : كه‌نیزه‌ك گه‌وره‌و خاوه‌نی خۆی لێوه له دایك ببێت , وه خه‌ڵكانێكی پێ په‌تی رووت و هه‌ژار و شوانی مه‌ڕ پێشبڕكی بكه‌ن له به‌رز كردنه‌وه‌ی كۆشك و خانووه‌كانیاندا . (عمر) دهڵێَت : پاش ئه‌وه كابرا هه‌ڵسا و رۆیشت و ماوه‌یه‌ك راماین , ئه‌مجار پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئه‌ی (عمر) ئایا ده‌زانی ئه‌و پرسیاركه‌ره كێ بوو ؟ گوتم : خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) باشتر ده‌زانن , فه‌رمووی : ئه‌وه (جبریل) بوو , هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی له دینه‌كه‌تان شاره‌زاتان بكات )).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پایه‌كانی ئیسلام و ئیمان و ئیحسان .
له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێت : (ما المسۆول عنها بأعلم من السائل) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك كاتی قیامه‌ت نازانێت .
مه‌به‌ست له : (أن تلد الأمة ربتها) واته : زۆربوونی ره‌نجاندن .
واته : زۆربوونی كۆیلایه‌تی .
واته : ههڵگهڕِانهوهی حاڵه‌ته‌كان.
واته : كه‌سێكی مالیك كه‌نیزه‌كێك ده‌خوازێت كوڕێكی ده‌بێت , جا له پاش كۆچكردنی باوكی ئه‌م كوڕه ده‌بێته خاوه‌ن و گه‌وره‌ی دایكی .
(وأن تر‌ى الحفاة العراة العالة) : العالة : واته هه‌ژاره‌كان .
(العالة رعا‌ء الشاء یتطاولون فی البنیان) واته : حاڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت , ئه‌م كه‌سه هه‌ژاره ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندێكی له راده به‌ده‌ر.
سوود به‌ده‌ست هاتووه‌كانی فه‌رمووده‌كه‌ی (جبریل) -سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- .
1/ قوتابی شه‌ش حه‌قی له‌سه‌ره : حه‌قی نه‌فسی خۆی , حه‌قی مامۆستاكانی , حه‌قی ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه ده‌رسی تیادا ده‌خوێنێت , حه‌قی هاوڕێكانی , حه‌قی كتێبه‌كه‌ی , حه‌قی ئه‌و زانسته‌ی كه فێری بووه.
حه‌قی نه‌فسی خۆی : زانست خواپه‌رستییه (ئیخلاص و شوێنكه‌وتن) , ببه به سه‌له‌فی له‌سه‌ر رێگا راسته‌كه , ترس , چاودێری , باڵی میهره‌بانی نه‌وی كردن و دووركه‌وتنه‌وه له خۆبه‌زلزانین.
قه‌ناعه‌ت و زوهد , خۆرازاندنه‌وه به ره‌ونه‌قی زانست , مروئه‌ت , ده‌ستگرتن به ئاكاری پیاوانه‌وه (جوامێری) , وازهێنان له ره‌فاهیه‌ت , پشتكردن و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌جلیسی بێكهڵك و بێ سوود , خۆرازاندنه‌وه به نه‌رمونیانی , دامه‌زراوی و به‌رده‌وامی و دڵنیابوون له شته‌كان .
هیممه‌ت و حه‌زكردن له داواكردنی زانست , گه‌شت كردن له پێناوی زانست‌دا , به‌ستنه‌وه‌ی زانست (به نوسین و له‌به‌ركردن) , پاراستن و چاودێری كردن , دووباره‌كردنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی لهبهركراوهكان , تێگه‌یشتن له ده‌رهێنانی لقه‌كان له ئهصلهكانهوه , په‌ناگرتن به خوا , پاراستنی سپارده‌ی زانستی , راستگۆیی .
به‌هه‌شتی قوتابی زانست (وتنی : نازانم) , پاراستنی سه‌رمایه (كات) , خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردن (رۆشنبیری گشتی) , خوێندنه‌وه‌ی چاككراوهكان و رێكخراوه‌كان , خوێندنه‌وه و قووڵبوون له كتێبه درێژ و سه‌رچاوه گه‌وره‌كاندا .
جوان پرسیاركردن ئه‌مجار گوێگرتن ئه‌مجار تێگه‌یشتن ئه‌مجار كاركردن , وت‌و وێژكردن به بێ ده‌مه‌ده‌م كردن و به‌ربه‌ره‌كانی , خوێندنه‌وه و گفتوگۆكردنی زانستی , هه‌رده‌م له نێو قورئان و سوننه‌ت و زانسته‌كانیاندا به , ته‌واوكردنی ئامرازه‌كانی (ئهدهواتهكانی) هه‌موو زانستێك (هونه‌رێك) .
كاركردن , هه‌ڵاتن له خۆشویستنی ریاسه‌ت و ناوبانگی و دونیا .
گومان خراپ به خۆبردن و گومانی باش بردن به خه‌ڵكی .
زه‌كاتی زانست (هه‌رده‌م حه‌ق وێژ بێت و كه‌سێك بێت هه‌رده‌م فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه بكات و هاوسه‌نگی بكات له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و زهرهرهكاندا , هه‌رده‌م زانست بڵاو بكاته‌وه و حه‌زی له قازانج بێت بۆ خه‌ڵكی و شكۆمه‌ندی و شه‌فاعه‌تی چاكی خۆی ببه‌خشێته موسڵمانان له كاتی رووداوه حه‌ق و چاكه‌كاندا (واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ته‌نگانه‌یه‌كدا پێویستی به شه‌فاعه‌تی ئه‌م بوو درێخی لێ نه‌كات) .
عیززه‌ت (شكۆ و سه‌ربه‌رزی) , پاراستنی زانست , به ته‌نگه‌وه‌هاتن و ئاگالێبوون نه‌ك روپامایی كردن , وازهێنان له خۆبهزانا زانین و خۆبردنه پێشه‌وه له پێش خۆشیاندن و خۆئاماده‌كردن .
ههڵویستت ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌ی زانا و جیاوازی نێوان زانایان .
دوور خستنه‌وه‌ی گومانه‌كان , دووركه‌وتنه‌وه له تایفه‌گه‌رێتی و حزبایهتییهك كه دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی له سه‌ر بنیات بنرێت .
حه‌قی مامۆستاكه‌ی : خه‌ڵكی له بابه‌ته‌دا بوونه‌ته سێ به‌شه‌وه دوو لایه‌ن و ناوڕاستێك , وه له پاشاندا باسی ده‌كه‌ین كه‌وا یه‌كه‌م شیرك له سه‌ر رووی زه‌ویدا روویدابێت به هۆی گومانی زیاده‌ڕه‌وی له پیاوچاكاندا بووه , بۆیه پێویسته نێوه‌ندگیر بین له گه‌ڵ پیاوچاكاندا , نه زیاده‌ڕه‌وی و نه كورت ره‌وی .
حه‌قی ئه‌و جێگایه‌ی تیایدا ده‌خوێنێت .
حه‌قی هاوڕێكه‌ی : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ ... (110) ال عمران) واته : ئێوه چاكترین ئوممه‌ت و كۆمه‌ڵن، هێنراونه‌ته ئه‌م سه‌ر زه‌وییه بۆ كه‌ڵك گه‌یاندن بهمهردم و ڕێنمایی كردنیان)
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ ) واته : هیچ كه‌سێك له ئێوه ئیمانی كامل نییه تاوه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ براكه‌شی پێی خۆش بێت )).
حه‌قی كیتاب : به‌وه‌ی كیتابه‌كه‌ی بپارێزی , چونكه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی رژاندووه به سه‌رماندا به‌م هه‌موو كیتابانهوه , بۆیه پێویسته بپارێزرێت .
حه‌قی زانست : به رێكخستن و زه‌بتكردنی زانست ده‌بێت و هه‌رده‌م دووباره‌ی بكاته‌وه , كاری پێ بكات , چونكه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك فێری زانست بوو كاری پێ بكات , ئه‌مجار له پاش ئه‌وه بانگه‌واز بكات بۆ ئه‌م زانسته , چونكه ئه‌مه نیعمه‌ت و پێویسته سوپاسگوزاری خوا بێت بۆ ئه‌م نیعمه‌ته .
2/ له ئادابی پرسیاركردن ئه‌وه‌ی كه‌وا پرسیارێك بكات ئۆمێدی ئه‌وه بكات سوود و قازانجی لێ ببینێت .
3/ پێویسته له‌سه‌ر قوتابی زانست پارێزگاری له رواڵه‌تی جوانی خۆی بكات .
4/ له پاش كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ناگوترێت : خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناتره , به‌ڵكو ته‌نها ده‌گوترێت : خوای گه‌وره زاناتره .