01 سێ بنچینەكە (بۆ ته‌وحید ده‌خوێنین ؟ )
چونكه خوای گه‌وره له‌و پێناوه‌دا ئێمه‌ی دروست كردووه .
خوای گه‌وره هیچ كرده‌وه‌یه‌ك وه‌رناگرێـت ئیللا به ته‌وحیده‌وه نه‌بێت .
هیچ كه‌سێك ناچێته به‌هه‌شته‌وه ته‌نها كه‌سی یه‌كخواپه‌رست (موحد) نه‌بێت .
هۆكارێكه بۆ زۆربوونی حه‌سه‌نات (چاكه‌كان) .
هۆكارێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان .
هۆكارێكه بۆ هیدایه‌ت و به‌رقه‌رار بوونی ئه‌من و ئاسایش .
هۆكارێكه بۆ دڵنیایی .
هۆكارێكه بۆ به ده‌ستهێنانی شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
هۆكاری هه‌ڵبژاردنی خوێندنی ئه‌م ده‌قه له سه‌ره‌تای داواكردنی زانست و زانیاری.
بایه‌خدانی پێشینه چاكه‌كان و زانایانمان له ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه به‌م ده‌قه پیرۆزه , له‌به‌ر بوونی چه‌ندین سوود و قازانجی مه‌زن تیایدا , كردویه‌تیه بناغه‌یه‌ك كه قوتابی زانست و زانیاری له‌وێوه هه‌ناگاو بنێت و ده‌ستكه‌وته زانسته شه‌رعییه‌كه‌ی له‌سه‌ری بنیات بنات , ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌كه‌ین و شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵده‌گرین له‌م مه‌نهه‌جه‌دا .
هه‌روه‌ها عه‌وامی خه‌ڵكی بێ نیازنین له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه و له ئه‌و هه‌موو بنه‌مایانه‌ی تیادایه كه ده‌بێ ئیمانێكی بته‌وی پێی هه‌بێت و هیچ گومان و دوودڵیه‌كی تێكه‌ڵ نه‌بێت .