02 سێ بنچینەكە (پێشه‌كییه‌كی بە سوود پێش خوێندنی ئەم دەقە)
سێ بنچینه‌كه به كورتی بریتیه له : سێ پرسیاره‌كه‌ی ناو گۆڕ .
په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت كێیه ؟
دینه‌كه‌ت چییه ؟
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت كێیه ؟
ئه‌و به‌رهه‌مانه چین كه له خوێندنی سێ بنچینه‌كه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت ؟
ئه‌گه‌ر تۆ سێ بنچینه‌كه فێر بوویت و ئه‌مجار كارت پێی كرد و ئه‌مجار بانگه‌وازت بۆی كرد و ئه‌مجار ئارامت له‌سه‌ر زانست و كرده‌وه و بانگه‌وازه‌كه گرت , ئه‌وا – به ئیزنی خوای گه‌وره- وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ناو گۆڕ ده‌ده‌یته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی ده‌قی سێ بنچینه‌كه :
ئه‌م ده‌قه دابه‌ش ده‌بێته پێنج به‌شه‌وه , ئه‌وانیش بریتین له :
1/ چوار مه‌سه‌له‌كه (سوره العصر) .
2/ سێ مه‌سه‌له‌كه (به‌شه‌كانی ته‌وحید) .
3/ گرنگی خوێندنی ته‌وحید.
4/ سێ بنچینه‌كه (پرسیاره‌كانی ناو گۆڕ) .
5/ كۆتایی .
1/ چوار مه‌سه‌له‌كه :
1/ زانست
2/ كاركردن پێی
3/ بانگه‌وازكردن بۆی
4/ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و ئازارانه‌ی له‌و پێناوه‌دا تووشی ده‌بێت .
2/ سێ مه‌سه‌له‌كه :
1/ ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی و ناو و صیفاته‌كان (الربوبیة والاسما‌ء والصفات)
2/ ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتی (الالوهیة)
3/ به‌رائه‌ت له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی- موشریكه‌كان- (به دڵ و زمان و ئه‌ندامه‌كان) .
3/ گرنگی خوێندنی ته‌وحید :
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره : بۆ ئێمه ته‌وحید ده‌خوێنین؟
4/ سێ بنچینه‌كه :
سێ بنچینه‌كه به كورتی بریتییه له : سێ پرسیاره‌كه‌ی ناو گۆڕ .
په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت كێیه ؟
دینه‌كه‌ت چییه ؟
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت كێیه ؟
كۆتایی .
له‌و وته‌یه‌ی نوسه‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌ڵێت : (والناس اذا ماتوا یُبعثون) واته : وه خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر مردن ئه‌وا زیندوو ده‌كرێنه‌وه , تا كۆتایی ده‌قه‌كه .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ده‌قه – هه‌روها هه‌موو كتێبه‌كانی شه‌یخی پێشه‌وا محمدی كوری عبدالوهاب- :
ئاسانی و روونی .
باسكردنی بابه‌ته‌كان و گرێدانی به به‌ڵگه‌كانه‌وه .
مه‌سه‌له‌كان كۆ ده‌كاته‌وه‌و رێزی ده‌كات و ژماره‌یه‌كی بۆ داده‌نێت , ئه‌مجار ده‌ست ده‌كات به راڤه‌كردنی .
زۆر دوعاكردن بۆ خوێنه‌ر و گوێگری به‌رهه‌مه‌كانی .