05 سێ بنچینەكە (سێ مەسەلەكە)
سێیه‌م : هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد(صلی الله علیه وسلم) و خوای گه‌وره‌ی به تاك دانا دروست نییه بۆی دۆستایه‌تی و لایه‌نگیری ئه‌و كه‌سانه بكات كه دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده نزیكترین كه‌سه نزیكه‌كان بێت , به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێت : (لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُولَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (22)المجادلة) واته : هیچ كۆمه‌ڵێ نا‌بینیت كه باوه‌ڕی به خوا‌و به ڕۆژه‌كه‌ی تر ببێت دۆستایه‌تی ئه‌وانه بكه‌ن دژایه‌تی خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن ! هه‌رچه‌نده ئه‌وانه باوكیان ، یان كوڕ‌و نه‌وه‌یان ، یا براو عه‌شره‌تیان بن، به كورتیی: مرۆڤی باوه‌ڕدار نابێبه هیچ شێوه‌یه‌ك دۆستایهتیبكا له گه‌ڵ دوژمنانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ردا ئه‌گینا له‌وان ده‌ژمێردرێن ئه‌وانه - كهلهدۆستایهتی دوژمنانی خوا خۆئهپارێزن- كه‌سانێكن خوا ئیمان و باوه‌ڕی لهنێودڵیاندا چه‌سپاندووه، به‌هیچ شتێ له‌ق نابێت، وه پشتگیری كردوون به سه‌رخستن له لایه‌ن خۆیه‌وه و له‌پاشه ڕۆژیشدا ئه‌یانباته نێو چه‌ند باخاتێكی به‌هه‌شته‌وه كه جۆگه ئاوی زۆر له ژێر درهختهكانیدا ئه‌ڕوات به‌هه‌تا هه‌تاییش تێیدا ده‌بن خوا لێیان خۆشنوود و ڕازیی بووه، ئه‌وانیش له خوا ڕازیی بوون ئا ئه‌وانه گرووپه‌كه‌ی خوان ئاگادار و هۆشیاربن! كه هه‌ر گرووپه‌كه‌ی خوان بهرهوهكان له‌دونیاو، له‌قیامه‌تدا) .
مه‌سه‌له‌ی سێیه‌م : نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ- واجب بونی به‌ریبوون له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی تیادا روون كردووه‌ته‌وه .
به‌ریبوون له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی به : دڵ و زمان و ئه‌ندامه‌كان ده‌بێت .
1/ به دڵ : به‌وه‌ی كه رقت له بێباوه‌ڕ و جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كانیان بێت , به تایبه‌تی ئه‌و شیرك و بیدعانه لای ئه‌وان هه‌یه.
2/ به زمان : (إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ (26)الزخرف) واته : بێگومان من له‌و خوایانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن، بێزار‌و به‌ریم) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ (4) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ (6)الكافرون) واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم)! بڵێ: ئه‌ی هۆزی كافرو بێباوه‌ڕان! دار‌و به‌رد په‌رستان! خوا نه‌ناسان!(1) ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یپه‌رستن من نایپه‌رستم، من چی له‌دارو به‌رد بكه‌م؟(2) وه ئه‌وه‌ش من ئه‌یپه‌رستم ئێوه نایپه‌رستن، چونكه من خوایه‌كی هه‌ق و راست ئه‌په‌رستم، ئێوه‌یش دار‌و به‌ردو ئه‌ندێشه، دیاره ئه‌م دوانه‌ش فه‌رق و جیاوازییان زۆر زۆره(3) وه منیش پهرهسندهی ئه‌وه نیم كه ئێوه پهرستووتانه و ده‌یپه‌رستن(4) ئێوه‌یش پهرهسندهی ئه‌و زاته نین كه‌من ئه‌یپه‌رستم. به‌كورتیی: له هیچ كاتێكدا ئێوه به‌ته‌مای ئه‌وه مه‌بن كه من بت و خواكانتان بپه‌رستم، ئه‌گه‌رچی ئێوه‌ش حه‌قتانه خواكه‌ی من بپه‌رستن، چونكه خواكه‌ی من هه‌قه و راسته، به‌ڵام خواكانی ئێوه ناههقهو ناراست(5) جاكه‌وابوو دین و ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و، منیش دین و ئایینی خۆم بۆ خۆم(6)
3/ به ئه‌ندامه‌كان : ئه‌ویش به به‌شداری نه‌كردنیان ده‌بێت له ئاهه‌نگه‌كان یان نه‌ریته ئاینه‌كانیان یان جلوبه‌رگه‌كانیان یان ئه‌وه‌ی ئه‌وان له سه‌رین له هه‌ر بیروباوه‌ڕێك .