04 شەرحی سێ بنچینەكە (بەشەكانی تەوحید)
بزانه -ره‌حمه‌تی خوات لێبێت- : كه‌وا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی پیاو و ژن ئه‌م سێ مه‌سه‌له‌یه فێر ببێت و كاریان پێ بكات .
نوسه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی له ده‌قه‌كه به دوعاكردن بۆ قوتابی ده‌ستی پێ كردووه .
جا نوسه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له (سێ بنچینه‌كه‌دا) له سێ جێگادا دوعای بۆ قوتابی زانست كردووه : له سه‌ره‌تای چوار مه‌سه‌له‌كه , ئه‌مجار لێره له سه‌ره‌تای سێ مه‌سه‌له‌كه , وه جێگای سێ یه‌م له‌و جێگایه‌ی كه ده‌فه‌رموێت : (اعلم أرشدك الله لطاعته أن الحنیفیة ملة ابراهیم) .
پێشه‌كییه‌ك پێش شه‌رحكردنی سێ مه‌سه‌له‌كه :
یه‌كخواپه‌رستی (التوحید):
له زمانه‌وانیدا : چاوگی وشه‌ی (وحَّد یوحِّد توحیداً) , وحَّد الشيء : ئه‌گه‌ر كردیه یه‌ك دانه .
له شه‌رعدا : به تاكدانانی خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه تایبه‌ته به خۆیه‌وه له په‌روه‌ردگارێتی و خوداوه‌ندێتی و ناو و صیفاته‌كان .
ته‌وحید ده‌بێته سێ به‌شه‌وه :
ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی (الربوبیة) : به تاكدانانی خوای گه‌وره به كرده‌وه‌كانی . یان : به تاكدانانی خوای گه‌وره له دروستكردن وموڵك و به‌ڕێوه‌بردندا .
ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتی (الالوهیة) : به تاكدانانی خوای گه‌وره له په‌رستندا .
ته‌وحیدی ناو و صیفاته‌كان ( الأسما‌ء والصفات) : به تاكدانانی خوای گه‌وره به‌و ناوانه‌ی كه ناوی خۆی ناوه یان وه‌صفی خۆی كردووه له كیتابه‌كه‌یدا یان له سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) , ئه‌ویش به سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی خۆی بۆ خۆی سه‌لماندویه‌تی و نه‌فی كردنی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌فی كردووه له خۆی , به بێ هیچ لادانێك (تحریف) ێك وهیچ له‌كارخستنێك (تعطیل) و چۆنییه‌تیه‌ك(تكییف) و لێكچواندنێك (تمثیل)ێك .