06 سێ بنچینەكە (خواكەت كێیە؟)
بزانه –خوای گه‌وره رێنموییت بكات بۆ گوێڕایه‌ڵی خۆی- كه‌وا حه‌نیفیه‌تی میلله‌تی ئیبراهیم بریتییه له :
خوای گه‌وره بپه‌رستیت به‌تاك و ته‌نها و دینداری به ئیخلاصه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌نجام بده‌یت , هه‌ر به‌وه‌ش خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه‌ته هه‌موو خه‌ڵكی و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا دروستی كردوون , هه‌روه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)الذاریات) وه مانای یعبدون : واته : به ته‌نها بمپه‌رستن .
وه گه‌وره‌ترین شت خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردبێت ته‌وحیده , ئه‌ویش بریتییه له : به تاكدانانی خوای گه‌وره‌یه له په‌رستندا .
وه گه‌وره‌ترین شت خوی گه‌وره نه‌هی لێ كردبێت شیركه ئه‌ویش بریتیه له : داواكردن و هاواركردن له جگه خوا له گه‌ڵ خوادا .
الحنیفیة : له زمانه‌وانیدا : له وشه‌ی (الحنف)ه‌وه وه‌رگیراوه ئه‌ویش به مانای لادان دێت .
له شه‌رعدا : ئه‌و میلله‌ته‌یه كه له شیرك لایداوه و رووی كردووه‌ته ئیخلاص و ته‌وحید و ئیمان : (قَانِتًا لِلَّهِ حَنِیفًا) واته : رووی كردووه‌ته خوا و پشتی له شیرك كردووه , جا (الحنیف) ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌رده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ته‌وحید و له شیرك دوور ده‌كه‌وێته‌وه .
3/ لێره‌دا نوسه‌ر هۆی خوێندنی ته‌وحید روون ده‌كاته‌وه , وه له پێشدا باسی گرنگیه‌كه‌یمان كرد .
پێناسه‌ی ته‌وحید -هه‌روه‌كو له پێشدا باسمان كرد-:
له زمانه‌وانیدا : چاوگی وشه‌ی (وحَّد یوحِّد توحیداً) , وحَّد الشیيء : ئه‌گه‌ر كردیه یه‌ك دانه .
له شه‌رعدا : به تاكدانانی خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه تایبه‌ته به خۆیه‌وه له په‌روه‌ردگارێتی و خوداوه‌ندێتی و ناو و صیفاته‌كان .
نوسه‌ر ده‌ڵێت : (ومانای یعبدون : یوحِّدون , به ته‌نها بمپه‌رستن) , ئه‌مه‌ش قسه‌ی (ابن عباس) ه -ره‌زای خوای لێ بێت - , ابن عباس ده‌فه‌رموێت : ( هه‌موو (عبادة) تێك له قورئاندا مانای ته‌وحیده ) . (واعْبُدُوا اللَّهَ) واته : خوای گه‌وره به ته‌نها بزانن –به ته‌نها بیپه‌رستن- , (یا أَیُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ) واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان به ته‌نها بزانن –به ته‌نها بیپه‌رستن-.
چواره‌م : سێ بنچینه‌كه
جا ئه‌گه‌ر پێیان وتی : ئایه ئه‌و سێ بنچینه‌یه چییه كه‌وا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك بیزانێت ؟ ئه‌وا بڵێ : ناسینی په‌روه‌ردگار و دینه‌كه‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (محمد)ه (صلی الله علیه وسلم) له لایه‌ن به‌نده‌وه .
وه ئه‌گه‌ر پێیان وتی : په‌روه‌ردگارت كێیه ؟ ئه‌وا بڵێ : په‌روه‌رگاری من (الله) یه كه په‌روه‌رده‌ی كردووم و هه‌موو جیهانیانی په‌روه‌رده كردووه به نیعمه‌ته‌كانی , هه‌ر ئه‌ویش په‌رستراوی منه و جگه له‌و په‌رستراوی ترم نییه .
وه به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێـت : (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالمِینَ (2)الفاتحة) وه هه‌موو شتێك جگه له (الله) بوونه‌وه‌ر و دروستكراوه , وه منیش یه‌كێكم له‌و بوونه‌وه‌ر و دروستكراوانه .
1/ نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – ده‌ستی كردووه به باسكردنی سێ بنچینه‌كه , كه ئه‌ویش خۆی له سێ پرسیاره‌كه‌ی ناو گۆڕدا ده‌بینێته‌وه , وه بیری خوێنه‌ر یان بیسه‌ری وروژاند به پرسارێك و وه‌ڵامیشی دایه‌وه .
2/ نوسه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- بنه‌مای یه‌كه‌می روون كرده‌وه و ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه‌وا په‌روه‌ردگار و ئه‌و كه‌سه‌ی شایسته‌ی په‌رستن بێت ته‌نها (الله) یه , ئه‌مجار به‌ڵگه‌كه‌شی باس كردووه , ئه‌ویش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالمِینَ (2)الفاتحة) جا په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه كه ده‌په‌رسترێت ( په‌رستراوه ) .
(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالمِینَ) ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی ته‌وحیدی له خۆی گرتووه :
(الحمد) ئه‌مه سه‌لماندنی ته‌وحیدی ناو و صیفاته‌كانی تیادایه .
(لله) سه‌لماندنی ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتی تیادایه .
(رب العالمین) سه‌لماندنی ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی تیادایه .
3/ واته : هه‌رچی شتێك هه‌یه جگه له خوا دروستكراوه , وه ئه‌گه‌ر منیش دروستكراو بم ئه‌وا پێویسته هه‌ستم به سوپاسگوزاری ئه‌و دروستكار و نیعمه‌ت رێژ و خاوه‌ن فه‌زڵه .
جا ئه‌گه‌ر پێیان وتی : به چی شتێك په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت ناسیه‌وه ؟ ئه‌وا بڵێ : به ئایه‌ته‌كانی و دروستكراوه‌كانی , وه له ئایه‌ته‌كانی شه‌و و رۆژ و خۆر و مانگ , وه له دروستكراوه‌كانی حه‌وت ئاسمانه‌كه و حه‌وت زه‌وییه‌كه و ئه‌وه‌ی تیایاندایه و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندایه .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ری ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ لَا تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ (37)فصلت) واته : (له نیشانه‌كانی تاك و ته‌نیایی خوایه: شه‌وو رۆژو خۆر‌و مانگ، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان به چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ و رێك و پێك دامه‌زراون و كاری خۆیان ده‌كه‌ن , ده‌سا ئێوه‌ش نه بۆ خۆر سوژده به‌رن، وه نه بۆ مانگ، چونكه ئه‌وانه هه‌ردوو دروستكراوی خودان و ئه‌وانیش سوژده هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌به‌ن , ئێوه سوژده هه‌ربۆ ئه‌و خودایه به‌رن ئه‌وانی دروستكردووه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به‌هه‌قیانه‌ت خودا بپه‌رستن.)
وه ئه‌و ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێت : (إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (54) الاعراف) واته : (به‌ڕاستیی هه‌ر خوای په‌روه‌ردگاری ئێوه بوو توانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویی له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا دروست بكات، ئه‌وسایش به‌وشێوه‌یه كه شایسته‌و شیاوی زاتی خۆی بێت 'جل جلاله' چووه سه‌ر عه‌رشی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی، رۆژ به شه‌و دائه‌پۆشێ، رۆژیش به په‌له ده‌كه‌وێته شوێنی شه‌و په‌روه‌ردگارتان خۆر‌و، مانگ و، گشت ئه‌ستێره‌كانی دروستكرد هه‌موویشان له ژێرده‌ستی ئه‌ودا ڕامكراون و، به پێی یاسای ئه‌ویش دێن و ده‌چن چاكیش بزانن! كه دروستكردن و ته‌گبیر و فه‌رمانی بۆ به ڕێوه‌بردنی هه‌موو بوونه‌وه‌ر، هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌وه زۆر به به‌ره‌كه‌ت و گه‌وره‌یه خوایه‌ك كه په‌روه‌ردگاری گشت جیهانه)
وه په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌په‌رسترێت ( په‌رستراوه ) , وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێـت : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (21) الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ(22)البقرة) واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه! ته‌نها په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن كه ئێوه‌و پێشووه‌كانی ئێوه‌ی له‌نه‌بوون دروستكردووه چونكه ئاوا په‌رستنێك هێزی پارێزگاری دروست ده‌كاو، به‌ڵكو ئێوه‌ش خۆ بپارێزن (21) خوایه‌كی وایه زه‌وی بۆ ئاماده‌كردوون و كردوویه‌تی به ڕایه‌خ تا به‌ئاسانی له سه‌ری بژین و به‌لای سه‌رووشتانه‌وه -وه‌ك گومه‌زیی و كۆشك- ئاسمانی ڕاگرتووه له‌و حه‌وایشه‌وه ئاوێكی بۆ باراندن ئینجا به‌و بارانه جۆره‌ها میوه‌و ڕۆزی بۆ فه‌راهه‌م هێنان و شینی كرد جاكه‌وابوو ئێوه‌ش چاك بیپه‌رستن و، هیچ جۆره هاوبه‌شێكی بۆدامه‌نێن و، ته‌نها یاسا‌و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و وه‌رگرن ده‌خۆ خۆیشتان چاك ده‌زانن كه ئه‌وجۆره بتانه هیچیان به‌ده‌ست نیه‌و، ته‌نها خوای گه‌وره‌یه ڕۆزیی و دارایی و سامانتان ده‌داتێ(22)
ابن كثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – ده‌فه‌رموێت : دروستكاری ئه‌م شتانه هه‌ر ئه‌وه شایه‌نی په‌رستن بێت .
1/ نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌ستی كردووه به باسكردنی كۆمه‌ڵێك له ئایه‌ته گه‌ردوونیه‌كان و دروستكراوه‌كان كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی خوا , ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه‌وا هیچ په‌روه‌ردگار و دروستكار و په‌رستراوێكی به حه‌ق نییه ته‌نها (الله) نه‌بێت , ئه‌مجار چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ هێناوه‌ته‌وه له قورئان هه‌روه‌كو له ده‌قه‌كه‌دا هاتووه .
وه هه‌موو دروستكراوێك له دروستكراوه‌كان نیشانه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی خوا , به‌ڵام شیخ محمد ی كوڕی عبدالوهاب جیاوازی كردووه له نێوان ئایه‌ته‌كان و دروستكراوه‌كاندا , چونكه ئایه‌ت ده‌گۆڕێت وه‌كو شه‌و و رۆژ , جا ئه‌وه‌ی كه ده‌گۆڕدرێت به‌ڵگه‌ی به‌هێزتره له‌وه‌ی كه ناگۆڕدرێت .
2/ ئه‌م ئایه‌ته له سوره‌تی (البقرة)یه , هه‌ندێ له زانایان فه‌رموویانه : ئه‌م ئایه‌ته یه‌كه‌م بانگه‌وازی تیادایه له قورئاندا : (یا أَیُّهَا النَّاسُ) , وه یه‌كه‌م فه‌رمانی داخوازی تیادایه له قورئاندا : (اعْبُدُوا) واته : به تاكی بزانن له په‌رستندا.
وه یه‌كه‌م نه‌هی تیادایه له قورئاندا : (فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) نه‌هیكردنه له شیرك .
3/ واته : ئه‌وكه‌سه‌ی كه ته‌نهایه له ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیدا پێویسته به ته‌نها بزانرێت له ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتیدا.