10 سێ بنچینەكە (شەرحی پایەكانی ئیسلام)
پایه‌كانی ئیسلام پێنج دانه‌ن یه‌كه‌میان : شایه‌تیدانه .
جا به‌ڵگه‌ی شایه‌تیدان (الشهادة) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێـت : (شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ۚ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (18)ال عمران) واته : خوا له‌رێگه‌ی دروستكراوه‌كانیه‌وه شایه‌تی ده‌دا - خۆهه‌ر خۆی به‌سه بۆ شایه‌تی- پاشان فریشته‌و زاناكانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن كه: بێجگه له‌خۆی هیچ په‌رستراوێكی شیاوی راسته‌قینه نییه گشت كاتێكیش له نێوان بوونه‌وه‌ردا, دادپه‌روه‌ری راگرتووه دووباره غه‌یره خۆی, هیچ په‌رستراوێكی تر نییه ، باڵاده‌ست و زاڵه, كارجوان و كارزانه, بۆیه هه‌میشه به‌دادگه‌رانه له‌نێو گشت بوونه‌وه‌ردا ئه‌جووڵێته‌وه) .
وه ماناكه‌ی : هیچ په‌رستراوێكی به حه‌ق نییه ئیللا (الله) نه‌بێت .
(لا اله) نه‌فی هه‌موو په‌رستراوێكی تیادایه له جگه له‌خوا بپه‌رسترێت .
(الا الله) سه‌لماندنی په‌رستنی بۆ خوای تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكی تیادایه له په‌رستنیدا , هه‌روه‌ها هیچ شه‌ریكێكی نییه له موڵكه‌كه‌یدا .
وه ته‌فسیره‌كه‌ی كه به جوانی روونی ده‌كاته‌وه , ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ (26)إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ(28)الزخرف) واته : كاته وه بیر بێنه ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) كه ئیبراهیم (علیه السلام) بـــه باوك و گه‌له‌كــــه‌ی خۆی وت: بێگومان من له‌و خوایانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن، بێزار‌و به‌ریم(26) جگه له‌و خوایه‌ی كه دروستی كردووم، جابه ڕاستی ئه‌ویش ڕێنموونیم ئه‌كات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست(27) كارێكی كرد كه ئه‌و وشه‌یه، (وشه‌ی یه‌كخواپه‌رستیی) - پاش خۆیشی- له نه‌وه‌كانییدا هه‌ر بمێنێت ، تا به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا.. به‌ڵێ په‌یامبه‌ران و په‌یڕه‌وانیان ، هه‌رده‌م هه‌واڵیان داوه بۆ چه‌سپاندنی وشه‌ی (لا إله إلا الله)، ده‌بێ پاش خۆشیان هه‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵی په‌یڕوان و نه‌وه‌كانیاندا بێ(28)
نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – به‌ڵگه‌ی شایه‌تیدانی (لا اله الا الله) ی هێناوه‌ته‌وه , وه ماناكه‌شی روون كردووته‌وه , ئه‌ویش به مانای : هیچ په‌رستراوێكی به حه‌ق نییه جگه له (الله) نه‌بێ .
بۆیه شایه‌تیدانی دڵسۆزانه ده‌بێت چه‌ند كارێك له خۆ بگرێت :
نه‌فی كردن و سه‌لماندن
نه‌فی كردن له‌و وته‌یه‌دایه : (لا اله)
سه‌لماندن له‌و وته‌یه‌دایه : (الا الله)
ئه‌م شێوازه‌ش سوودی حه‌صر و سه‌لماندنی تیادایه , چونكه ئه‌وه‌تا په‌رستن بۆ خوای تاك و ته‌نها حه‌صر ده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت , وه نه‌فی ده‌كات له جگه له خۆی.
بۆیه نوسه‌ر ده‌ڵێت : وه ته‌فسیره‌كه‌ی كه به جوانی روونی ده‌كاته‌وه , ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ (26) إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ (27)الزخرف)
(بَرَاءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ) : ئه‌مه مانای (لا اله) یه .
(إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي) : واته (الا الله) .
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (64)ال عمران) واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! (صلى الله عليه وسلم) به‌خاوه‌ن نامه‌كان بڵێ: وه‌رن با ئێمه‌و ئێوه له‌سه‌ر و شه‌و به‌رنامه‌یه‌ك سووربین كه بۆ هه‌ردوولامان چوونیه‌كه‌و یه‌كسانه‌و، په‌یامبه‌رانیش هه‌موو هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ری و، واز له‌و ته‌فره‌قه‌یه بێنن وه‌رن با جگه له‌خوا كه‌سێكی تر نه‌په‌رستین و، هیچ شتێكیش نه‌كه‌ینه شه‌ریك و هاوبه‌شی هه‌ندێكیشمان له‌باتی خوا نه‌كه‌ینه خوا‌و بپه‌رسترێن، واته: له‌نافه‌رمانی خوا گوێ بیستی یه‌كدی نه‌بین، ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌ر روویان له‌و قسه راسته‌یه وه‌رگێڕاو بۆ یه‌كتاپه‌رستیی نه‌هاتن به‌ده‌متانه‌وه، به‌راشكاوی پێیان بڵێن: ده‌سا ئێوه به‌شایه‌ت بن و بزانن كه به‌ڕاستیی ئێمه موسڵمان و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی خواین و، سووریشین له‌سه‌ر دینی خۆمان و، خواش تاك و ته‌نیایه‌و، ئیتر نه عوزه‌یر خوایه‌و، نه‌عیسایش).
ئه‌گه‌ر كه‌سێك وتی : مانای شایه‌تیدانی (لا اله الا الله) واته : هیچ په‌رستراوێك نییه جگه له (الله) .
ده‌ڵێین : ئه‌مه قسه‌یه‌كی پوچه‌ڵه , چونكه به پێی ئه‌م قسه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له جگه له خوا ده‌په‌رسترێـت به راست ده‌زانرێت . به‌ڵام كاتێ ده‌ڵێت : (به حه‌ق) ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه‌وا كوفر ده‌كات به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له جگه له خوا ده‌په‌رسترێت وه هیچ په‌رستراوێكی به حه‌ق نییه جگه له (الله) .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك وتی : مانای (لا اله الا الله) هیچ په‌روه‌ردگارێك (رب) به حه‌ق نییه جگه له (الله) .
ده‌ڵێین : ئه‌مه قسه‌یه‌كی راست و دروسته , به‌ڵام ئه‌وه ته‌فسیری (لا اله الا الله ) نییه , چونكه ئه‌مه ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتییه (الربوبیة) , وه كافره‌كانی مه‌ككه دانیان پێدا نابوو ئه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ناویاندا ره‌وانه كرابوو كه‌چی به‌و قسه‌یه نه‌هاتنه ناو ئیسلامه‌وه .
1/ (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ) ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌ی پوچه‌ڵی نزیككردنه‌وه‌ی نێوان دینه‌كانی تیادایه .
وه به‌ڵگه‌ی شایه‌تیدان كه‌وا (محمد) (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خودایه , ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت : (لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ (128)التوبة) واته : سوێند به‌خوا هه‌ر له‌خۆتان په‌یامبه‌رێكی پایه به‌رزتان بۆ هات و چاك ده‌یناسن له‌كێیه هه‌ر ناڕه‌حه‌تییه‌كتان توش بێت زۆر سه‌خته لایی و پێی سه‌خڵه‌ت ده‌بێ زۆریش سووره له‌سه‌ر بڕوا هێنانتان به‌رامبه‌ر به بڕواداران زۆر دڵسۆز‌و به به‌زه‌یی و دلۆڤانه)
و مانای شایه‌تیدان كه (محمد) (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خودایه : گوێڕایه‌ڵی كردنی له‌وه‌ی فه‌رمانی پێكردووه , وه به راست زانینی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رباره‌ی داوه , وه دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی نه‌هی لێكردووه و رێگری لێكردووه , وه خوای گه‌وره نه‌په‌رسترێت ئیللا به‌وه شه‌رعه نه‌بێت كه ئه‌و هێناویه‌تی.
1/ نوسه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- باسی ئه‌م ئایه‌ته‌ی كردووه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر شایه‌تیدان كه (محمد) (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خودایه , خوای گه‌وره تیایدا به سێ شێوازی دووپاتكردنه‌وه دووپاتكردنه‌وه‌ی تیادا به كار هێناوه : سوێند خواردنه ته‌قدیر كراوه‌كه , وه پیتی (لام ) , وه (قد) .
نوسه‌ر –ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – مانای شایه‌تیدانی (محمد رسول الله) ی روون كردووه‌ته‌وه , وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پیاو بێت یان ئافره‌ت بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌م شایه‌تیدانه ئه‌م كارانه‌ی له‌سه‌ره :
گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌وه‌ی فه‌رمانی پێكردووه , وه به‌راست زانی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رباره‌ی داوه , وه دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی نه‌هی لێكردووه و رێگری لێكردووه , وه خوای گه‌وره نه‌په‌رسترێت ئیللا به‌و شه‌رعه نه‌بێت ئه‌و هێناویه‌تی و روونی كردووه‌ته‌وه -صه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت - .
ناوه‌ِرۆكی مانای شایه‌تیدانی (محمد رسول الله) بریتییه له : كه‌وا ئه‌و به‌نده‌یه‌كه و ناپه‌رسترێت , وه پێغه‌مبه‌رێكه‌و (صلى الله عليه وسلم) به درۆ نازانرێت ) واتای ئه‌مه‌ش :
گوێڕایه‌ڵی بكه‌ین له هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێكردووه ,چونكه ئه‌و گه‌یه‌نه‌رێكه له لایه‌ن خوداوه .
به راست زانینی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رباره‌ی داوه , چونكه ئه‌و راستگۆیه و راستی هێناوه (په‌یامه‌كه‌ی راسته).
دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی نه‌هی لێكردووه و رێگری لێكردووه , به شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هی لێكردووه له لایه‌ك دانێیت و خۆتیش له لایه‌ك .
خوای گه‌وره نه‌په‌رسترێت ئیللا به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) هاتووه , ئه‌مه‌ش ره‌ددی بیدعه‌چیه‌كانی (مبتدعة)ی تیادایه .
وه به‌ڵگه‌ی نوێژ و زه‌كات و ته‌فسیری ته‌وحید ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ (5)البینة) واته : له هه‌مان كاتا له (ته‌ورات و ئینجیل)دا فرمانیان پێ نه‌درابوو به‌وه نه‌بێ كه به‌ته‌واوی هه‌موو خوابپه‌رستن و سه‌ر بۆ ئه‌و دانه‌وێنن و ئایینی خالیس هه‌ر بۆ ئه‌و دابنێن و له‌هه‌موو ئایینێكی هیچ و پوچ لابده‌ن و به‌تێرو ته‌سه‌ل نوێژه‌كانیان بكه‌ن له‌ماڵ و سامانیان زه‌كات بده‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی بۆیان روون كراوه‌ته‌وه وه‌هه‌ر ئه‌و خوا په‌رستیی و یه‌كلا بوونه‌وه‌یه‌و نوێژ‌و زه‌كات دانه‌یه ئایینی پایه‌دارو راسته، ئاوا فرمانیان پێكرابوو، كه‌چی ئه‌وان جیابوونه‌وه‌و بوونه چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك)
وه به‌ڵگه‌ی رۆژوو ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ(183)البقرة) واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! بزانن رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانتان له‌سه‌ر نووسراوه‌و فه‌رز كراوه‌ته سه‌رتان هه‌روه‌كو له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێشتانه‌وه بوون بڕیاردراو نووسرا، دیاره هه‌ر هۆزو ئوممه‌تێك ، جۆرێ رۆژووی بووه به‌ڵكو به ته‌قوا بن و سنووره‌كانی خوا بپارێزن و ده‌رگای گوناح له‌خۆ داخه‌ن و ده‌رگای هه‌موو خێرێ له‌خۆ واز بكه‌ن) .
وه به‌ڵگه‌ی حه‌ج ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِي(97)آل عمران) واته : خوا حه‌جی كه‌عبه‌ی بڕیارداوه له‌سه‌ر مه‌ردم، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توانای رێگای هه‌بێ و هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕی به‌و حه‌جه نه‌بێ, ئه‌وه باچاك بزانێ كه كافرو بێ باوه‌ڕه، به‌راستیی خوایش له‌ته‌واوی خه‌ڵكانی جیهان، نه‌ك ته‌نها هه‌ر له‌وان، بێ نیازه!.)
1/ روكنی دووه‌م : نوێژ .
بریتییه له خواپه‌رستی به چه‌ند كردار و گفتارێك كه به ته‌كبیر (الله اكبر) ده‌ست پێ ده‌كات و به ته‌سلیم (السلام علیكم ورحمه الله) كۆتایی پێ دێت , ئه‌ویش كۆڵه‌كه‌ی دینه , به راسته‌وخۆیی فه‌رز كرایه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) له لایه‌ن خوداوه , ئه‌ویش له‌و كاته‌ی به‌رز كرایه‌وه بۆ ئاسمان .
روكنی سێیه‌م : زه‌كات .
له زمانه‌وانیدا : گه‌شه‌سه‌ندن و پاككردنه‌وه‌یه .
ئه‌ویش دوو جۆره زه‌كاتی جه‌سته (بَدَن) وزه‌كاتی سه‌روه‌ت و سامان .
2/ روكنی چواره‌م : رۆژوو گرتن .
له زمانه‌وانیدا : بریتییه له خۆگرتنه‌وه .
له شه‌رعدا : بریتیه له خوا په‌رستی به خۆگرتنه‌وه له‌وانه‌ی رۆژووی پێ به‌تاَل ده‌بێته‌وه له گه‌ڵ بوونی نیه‌ت له كاتی ده‌ركه‌وتنی فه‌جره‌وه تاوه‌كو خۆر ئاوا بوون .
وه رۆژوو له باشترین جۆره‌كانی په‌رستنه , له‌به‌ر كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر سێ جۆره‌كانی ئارامگرتن تیایدا , وه هه‌ر له به‌ر مه‌زنی ئه‌و په‌رستنه خوای گه‌وره پاداشتی رۆژووانی داوه‌ته پاڵ خۆی .
3/ روكنی پێنجه‌م : حه‌ج .
له زمانه‌وانیدا : بریتیه له مه‌به‌ست , وه له شه‌رعدا : بریتیه له خواپه‌رستی به ئه‌نجامدانی چه‌ند مه‌ناسكێك به پێی ئه‌و سوننه‌ته‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) هاتووه .
ئه‌وه‌ش فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك له هه‌موو ته‌مه‌نیدا یه‌ك جار .