سێ بنچینەكە (باوەڕهێنان بە خوا چۆن دەبێت؟) 12
پایه‌ی یه‌كه‌م : ئیمان هێنان به خوا , پێویسته چوار كاری تیادا بێت .
1/ ئیمان به ته‌وحیدی په‌روه‌رگارێتی (الربوبیة)
2/ ئیمان به ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتی (الالوهیة)
3/ ئیمان به ته‌وحیدی ناو و صیفاته‌كان .
4/ ئیمان به بوونی خوای گه‌وره.
ئه‌مه‌ش به چوار كار ده‌بێت :
به عه‌قڵ :
جا عه‌قڵ زۆر ئه‌سته‌مه لای كه‌وا گومان ببات دروستكراوێك هه‌بێت به بێ دروستكار (أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (35)الطور) واته : یا خۆ هه‌ر له‌خۆیانه‌وه دروستبوون، وا ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌ستن و به‌ئاره‌زووی خۆیان قسه ئه‌كه‌ن ومنه‌تی هیچ كه‌سێك نازانن ؟ یا هه‌ر خۆیان دروستكه‌ری خۆیانن ؟)
به هه‌سته‌كان (الحس)
ئه‌مه‌ش له كاتی ته‌نگانه و ناره‌حه‌تیدا ده‌رده‌كه‌وێت , ده‌سته‌كانت بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و ده‌ڵێیت : په‌روه‌ردگارا .... ده‌بینی ئه‌م ته‌نگانه‌یه‌ت له‌سه‌ر نامێنی و كۆتایی پێ دێت به ئیزنی خوای گه‌وره .
به فیتره‌ت :
(كل مولود یولد على الفطرهة فأبواه یهودانه أو ینصرانه أو یمجسانه)
واته : (هەموو منداڵێک لەسەر فیترەت لەدایک دەبێت؛ ئەوسا دایک و باوکی دەیکەن بە جولەکە، یان دەیکەن بە نەصرانی، یان دەیکەن بە مەجوسی)به شه‌رع :
ابن القیم ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه كه‌وا هیچ ئایه‌تێك نییه له قورئاندا ئیللا به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ته‌وحید تیادایه .