17 سێ بنچینەكە (باوەڕهێنان بە قەزاو قەدەر چۆن دەبێت ؟)
پایه‌ی شه‌شه‌م : ئیمان به قه‌ده‌ر خه‌یره‌كه‌ی و شه‌ڕه‌كه‌ی
پێویسته ئه‌م پایه ئیمان به چوار كار له خۆ بگرێت :
زانست و زانیاری :
باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هه‌موو شته‌كانی زانیوه به گشتی و به ته‌فصیلی .
نوسین :
باوهڕٍ به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌ندازه‌ی (مهقادیری) هه‌موو شته‌كانی نوسیوه تاوه‌كو رۆژی قیامه‌ت .
ویست و مه‌شیئه‌ت :
باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ویستی له‌سه‌ر بێت ده‌بێت و ئه‌وه‌ی ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت نابێت , وه به‌نده‌كانیش ویستیان هه‌یه به‌ڵام به‌شێكه له مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره‌یه (داخلی مه‌شیئه‌تی ئه‌وه).
دروستكردن و به‌دیهێنان :
باوه‌ڕ به‌وه‌ی كه‌وا به‌نده‌كان دروستكراون , خۆیان و كرده‌وه‌كانیان , هه‌روه‌ها هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان , به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه : (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ ... (16)الرعد) واته : بڵێ: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها هه‌ر (الله) خوایه دروستكه‌ری هه‌موو شتێك، نه‌ك ئه‌و بتانه ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن) وه ده‌فه‌رموێت : (وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ (96)الصافات) واته : هه‌م خۆتان و هه‌م ئه‌و بتانه دروستیان ده‌كه‌ن له دار‌و به‌رد، خوا به‌دیهێناون، واته: ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتدارێكی وه‌هایه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ناهێڵێ ئێوه هیچ شتێ بكه‌ن و، هێزو تواناتان لێده‌سێنێته‌وه)
وه ئه‌م چواره پله‌یه هۆنه‌ر له به‌یتێكدا كۆی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت :
علم كتابه مولانا مشیئتُه وخلقُه وهو ایجاد و تكوین