19 سێ بنچینەكە (بنچینەی سێیەم)
بنچینه‌ی سێیه‌م : ناسینی پێغه‌مبه‌رتان (محمد) (صلی الله علیه وسلم).
ناوی پیرۆزی : محمد ی كوڕی عبدالله ی كوڕی عبدالمگلب ی كوڕی هاشم , وهاشم یش له قوره‌یشه , وهقورهیشیش له عه‌ره‌به و عه‌ره‌بیش له نه‌وه‌ی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی خه‌لیله , صهڵات و سه‌لام له سه‌ر خۆی‌و پێغه‌مبه‌رمان بێت .
ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵ بوو , چل ساڵی پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو و بیست و سێ ساڵی پێغه‌مبه‌رو نێردراو بوو .
بوو به (نبی ) به سوره‌تی (إقرأ) وه بوو به (رسول) به سوره‌تی (المدثر) , شاره‌كه‌ی شاری مه‌ككه بوو پاشان كۆچی كرد بۆ مه‌دینه .
ئه‌م بڕگه‌یه كورته‌یه‌ك له ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوای له خۆ گرتووه -صهڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- , وه ناو و ره‌چه‌ڵه‌ك و ته‌مه‌ن و هه‌ندێك له بانگه‌وازه‌كه‌ی له خۆ گرتووه .
پێویسته چه‌ند شتێك ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) بزانین له‌وانه :
ناو و ره‌چه‌ڵه‌كی : ئه‌ویش محمد ی كوڕی عبدالله ی كوڕی عبدالمطلب ی كوڕی هاشم , وهاشم یش له قوره‌یشه , وهقورهیشیش له عه‌ره‌به له نه‌وه‌ی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی خه‌لیله -صهڵات و سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت- .
ته‌مه‌نی : ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵ بوو , چل ساڵی پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی و بیست و سێ ساڵی پاش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو .
ماوه‌ی ره‌وانه‌كردنی ده‌بێته دوو به‌شه‌وه :
ماوه‌ی مه‌ككی : كه سیازده ساڵی خایاند , ماوه‌ی مه‌ده‌نی : كه ده ساڵی خایاند .
ئایه ئه‌و (نبي) یه یان (رسول) ؟
ئه‌و(نبي) و(رسول)ش بوو , به سوره‌تی (إقرأ) بوو به (نبي) و به سوره‌تی (مدثر) بوو به (رسول) .
خوای گه‌وره ره‌وانه‌ی كرد بۆ وریاكردنه‌وه له شیرك و بانگه‌وازی بۆ ته‌وحید ده‌كرد .
وه به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنذِرْ (2) وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ (3) وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4)وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ (5) وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ (6) وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ (7) ﴾.المدثر) واته : ئه‌ی ئه‌وه‌ی جلكی خه‌وت به‌خۆوه پێچاندووه ! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر!() (1) هه‌سته، له ناو نوێنه‌كه‌ت خه‌ڵكی بێباوه‌ڕ بێ‌دار بكه‌ره‌وه‌و بترسێنه له‌سزای خوا (2) وه په‌روه‌ردگاری خۆت به گه‌وره بگره (3) وه به‌رگ و كاڵات خاوێن بكه‌ره‌وه،(4) له هه‌موو گوناح و جۆره كارێكی ناپوخت و ناپه‌سه‌ند گه‌ڕێ(5) وه‌شتێك مه‌به‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترت ده‌سكه‌وێت، واته: منه‌ت به‌سه‌ریانداو مه‌كه و چاوه‌ڕوانی زۆریان لێ مه‌كه(6) و له به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر ئازار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هۆزه‌كه‌تدا(7).
وه مانای (قُمْ فَأَنذِرْ) خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه له شیرك و بانگیان بكات بۆ ته‌وحید .
( وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ (3) ) واته : به مه‌زنی راگره به ته‌وحید .
(وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4) ) واته : كاره‌كانت له شیرك پاك بكه‌ره‌وه .
(وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ) الرجز : واته بته‌كان , وه (هجرها) واته وازهێنان لێیان و به‌ریبوون لێیان , له خۆیان و ئهههلهكهیان .
له سه‌ر ئه‌م كاره ده ساڵ مایه‌وه خه‌ڵكی بانگ ده‌كرد بۆ ته‌وحید , له پاش ده ساڵ خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه بۆ ئاسمان , وه پێنج نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز كرا , له مه‌ككه سێ ساڵی نوێژی كرد و له پاش ئه‌وه فه‌رمانی پێكرا كه‌وا كۆچ بكات بۆ مه‌دینه .
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌كه‌ی
بانگه‌واز له سه‌رده‌می مه‌ككه‌دا جه‌ختی له ته‌وحید ده‌كرده‌وه و بانگه‌واز بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له شیرك و ئیخلاصی خواپه‌رستی ته‌نها بۆ خوای تاك و ته‌نها , وه ئه‌م بانگه‌وازه‌ش سیازده ساڵ به‌رده‌وام بوو.
ئه‌مجار فه‌رمانی پێكرا كۆچ بكات بۆ شاری مه‌دینه , هه‌ر به‌و شێوه‌یه بانگه‌واز به‌رده‌وام بوو بۆ ته‌وحید , له گه‌ڵ دابه‌زینی ئه‌ودوای شه‌ریعه‌ته‌كانی ئه‌م دینه له په‌رستشه‌كان و مامه‌ڵه‌كان و كاروباری ژیان .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به تیڕامانه‌وه ته‌ماشای ژیانی بكات و ته‌ماشای بانگه‌وازه‌كه‌ی بكات ده‌بینی كه‌وا بانگه‌واز بۆ ته‌وحید به‌رده‌وام بوو له گه‌ڵیدا تاوه‌كو كۆچی دوایی كرد , ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكی روون و ئاشكرایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی بێ نیاز ده‌كه‌ن له فێربوونی ته‌وحید , وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه‌وا پێویست به فێربوونی ته‌وحید ناكات ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك نه‌بێت .
مه‌به‌ست له : ( عُرج به الى السما‌ء) چه‌ند سوودێكی لێ وه‌رده‌گرین له‌وانه :
1/ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی غه‌یب داویه‌تی ئێمه ده‌رباره‌یان ده‌ڵێین : باوه‌ڕمان پێیان هه‌یه و به‌راستی ده‌زانین و ته‌سلیمی بوین .
2/ گرنگی نوێژه فه‌رزه‌كان , چونكه ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له ئاسمان فه‌رزی كردووه .
وه هیجره‌ت (كۆچكردن) : بریتییه له گواستنه‌وه له وڵاتی شیركه‌وه بۆ وڵاتی ئیسلام , وه هیجره‌ت فه‌رزه له‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته له وڵاتی شیركه‌وه بۆ وڵاتی ئیسلام , ئه‌ویش به‌رده‌وام ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو رۆژی قیامه‌ت .
به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ ۚ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ۚ فَأُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (97) إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا (98) فَأُولَٰئِكَ عَسَى اللَّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا (99)النساء) واته: بێگومان ئه‌وانه‌یان كه فریشته گیانیكێشان, له‌كاتێكدا ناهه‌قییان له‌خۆیان كرد, چونكه (دار الشرك) یان به‌جێ نه‌هێشت و كۆچیان نه‌كرد بۆنیشتمانی ئیمان (مه‌دینه) به‌رله‌وه ئه‌ڵێن: باشه ئێوه لهكوێبوون, بۆچی لێره كۆچتان نهكردو له‌گه‌ڵ موشریكه‌كاندا مانه‌وه ؟! ئه‌ڵێن: ئێمه له‌و وڵاته‌ی مه‌ككه‌دا بێ دهوسهڵات و لاوازكرا بووین، نه‌مان ده‌توانی بۆهیچ لایه كۆچ بكه‌ین و به‌ناچاریی هه‌ر له‌وشوێنه ماینه‌وه , فریشته‌كان ئه‌ڵێن: ئایا زه‌ویی خوا فراوان و ئاواڵه نه‌بوو تا له‌وێ كۆچ بكه‌ن و بڕۆنه جێگایه‌كی تر‌و, به‌ئازادانه خواپه‌رستی خۆتانتان كردبا؟ جا له‌قیامه‌تدا ئهنواو جێگایان جهحهننهمهو, ئه‌ویش چاره‌نووسێكی ناله‌بارو خراپه (97) ئه‌و پیاوو ژن و منداڵانه نه‌بێ كه توانای هیچ خۆدهربازكردنێكیان نییه و شاره‌زای رێگه‌ش نین و رێ ده‌رناكه‌ن (98) جا بێگومان خوا له‌وانه ئه‌بوورێ و خوا هه‌میشه گوناه پۆشی لێبورده‌یه، له‌خاوه‌ن بیانوانیش بیانوو وه‌رده‌گرێت.(99) .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ(56)) واته : ئه‌ی ئه‌و به‌ندانه‌م بڕواتان هێناوه به‌ڕاستی زه‌ویی من پان و فروانه، ئه‌گه‌ر له (مه‌ككه)ئه‌زیه‌ت ده‌كرێن، ده‌سا كۆچ بكه‌ن و بچنه (مه‌دینه) وه یان بۆ هه‌ر جێگایه‌كی تر، ئیتر بۆ هه‌ر له‌مه‌ككه دانیشتوون و قبووڵی ئه‌و گش ئازار‌و بێزاره ده‌كه‌ن؟ سا ئه‌گه‌ر نه‌تانده‌توانی له جێگه‌ی به ئازادانه په‌ره‌ستش بكه‌ن بگوێزنه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی تر سا هه‌ر له‌وێ په‌ره‌ستشی من بكه‌ن )
(البغوي ) ده‌فه‌رموێت : هۆی دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ئه‌و موسڵمانانه بوو كه له مه‌ككه مابوونه‌وه و هیجره‌تیان نه‌كردبوو , خوای گه‌وره به ناوی ئیمانه‌وه بانگی ئه‌وانی كردووه)
وه به‌ڵگه‌ش له سوننه‌تدا ده‌رباره‌ی هیجره‌ت ئه‌و فهموودیهیه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (لَا تَنْقَطِعُ الهِجْرَةُ حَتَّى تَنْقَطِعَ التَّوْبَةُ، وَلَا تَنْقَطِعُ التَّوْبَةُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا) واته : هیجره‌ت كۆتایی پێ نایه‌ت و نابڕێته‌وه تاوه‌كو ته‌وبه نه‌بڕێته‌وه و كۆتایی پێ نه‌یه‌ت , وه ته‌وبه‌ش كۆتایی پێ نایه‌ت ونابڕێته‌وه تاوه‌كو رۆژ له رۆئاواوه ده‌رنه‌چێت )
هیجره‌ت ده‌بێته سێ به‌شه‌وه :
هیجره‌ت له وڵاتی كوفره‌وه بۆ وڵاتی ئیسلام ئه‌وا حوكمی واجبه .
هیجره‌ت له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه ئه‌م جۆره‌ش نه‌ما و كۆتایی پێهات به رزگار كردن شاری مه‌ككه .
هیجره‌ت له هه‌موو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره واجبی كردووه هه‌جر بكرێت له هه‌ر كردارێك و بكه‌رێك و كات و شوێنێك .
كردار : هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه , له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شیرك .
بكه‌ر : كافران و دوورووه‌كان و جگه له‌وان .
كات : وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و كاتانه‌ی كه بێباوه‌ڕان ئاهه‌نگی تیادا ده‌گێڕن .
شوێن : وازهێنان ودووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه بێباوه‌ڕان ئاهه‌نگی تیادا ده‌گێڕن .
ته‌وبه به یه‌كێ له‌م دوو كاره ده‌بڕێته‌وه و نامێنێ :
1/ ده‌ركه‌وتنی رۆژ له رۆژئاواوه .
2/ ئامادهبوننی مردن (گیانه‌ڵا) (وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّىٰ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ... (18)النساء) واته : وه ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌وانه نییه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان، خه‌ریكی گوناح و تاوانن تا له‌سات و كاتی گیانه‌ڵا و مردن‌دا ده‌ڵێ: بێگومان له‌وكارانه‌م په‌شیمانم، دیاره ئه‌وجۆره ته‌وبه‌یه لای خوا وه‌رناگیرێ وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ش به‌كافری ده‌مرن ته‌وبه قبووڵ نییه، واته: ئه‌گه‌رچی له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگیشدا ته‌وبه بكه‌ن ، هه‌ر لێیان وه‌رناگیرێ)
مه‌به‌ست له (لا هجرة بعد الفتح) واته : له شاری مه‌ككه‌وه بۆ شاری مه‌دینه . ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه له پێغه‌مبه‌ری خوداوه (صلی الله علیه وسلم) كه‌وا شاری مه‌ككه جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه و ببێته‌وه شارێكی كوفر .
كاتێ له شاری مه‌دینه جێگیر بوو فه‌رمانی كرد به ئه‌ودوای شه‌ریعه‌ته‌كانی ئیسلام , وه‌كو : زه‌كات و رۆژوو و حه‌ج و جیهاد و بانگدان و فه‌رمان كردن به چاكه و نه‌هی كردن له خراپه و جگه له‌وانه له شه‌ریعه‌ته‌كانی تری ئیسلام .
به‌م كاره بۆ ماوه‌ی ده ساڵ به‌رده‌وام بوو , وه له پاش ئه‌وه كۆچی دوایی كرد -صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت- .
وه دینه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه , ئه‌مه‌ش دینه‌كه‌یه‌تی , هیچ خهیرێك نییه ئیللا نیشانی ئوممه‌ته‌كه‌ی داوه , وه هیچ خراپه‌یه‌ك نییه ئیللا ئوممه‌ته‌كه‌ی لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه .
وه ئه‌و خهیرهی كه رێنمویی كردووین بریتییه له ته‌وحید و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خوای گه‌وره پێی خۆشه و پێی رازییه .
وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه بریتیه له شیرك و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خوای گه‌وره پێ ناخۆشه و پێی رازی نییه .
شیخ ابن العپیمین ده‌فه‌رموێت : زه‌كات له‌سه‌رتادا له شاری مه‌ككه فه‌رزكرا , به‌ڵام نیصابهكهی ته‌قدیر نه‌كرابوو وه واجب تێیدا ته‌قدیر نه‌كرابوو , وه له شاری مه‌دینه نیصاب و واجبهكی ته‌قدیر كرا )
2/ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له ساڵی ده‌ی كۆچی كۆچی دوایی كرد , وه له ژووره‌كه‌ی عائیشه‌دا نێژرا .
3/ (لا خیر إلا دلَّ الأمه علیه , ولا شرَّ إلا حژَّرها منه) پێویسته شایه‌تی بده‌ین كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) سپارده‌كه‌ی به جوانی گه‌یاند و په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاند و ئامۆژگاری ئوممه‌ته‌كه‌ی كرد و له پێناوی خوادا به تێروته‌سه‌لی جیهادی كرد و حه‌قی جیهاده‌كه‌ی دا , وه ئێمه‌ی له سه‌ر راسته رێیه‌كی سپی به جێ هێشت , شه‌وه‌كه‌شی وه‌كو رۆژ روناكه هیچ كه‌سێك لێی لانادات ئیللا به هه‌لاكه‌تدا ده‌چێت .
گه‌وره‌ترین حه‌رامكراوه‌كان
شیركی گه‌وره خاوه‌نه‌كه‌ی له ئسلام ده‌رده‌كات .
شیركی بچووك خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رناكات .
تاوانه گه‌وره‌كان بریتییه له‌و تاوانانه‌ی كه سزایه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری كراوه .
تاوانه بچووكه‌كان بریتییه له‌و كاره حه‌رامانه‌ی كه سزایه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كراوه .
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ره‌وانه كرد , وه گوێڕایه‌ڵی خۆی فه‌رز كردووه به سه‌ر هه‌موو (الپقلین)دا واته : مرۆڤ و جنۆكه‌كان .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا.... (158) الاعراف) واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ! بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكینه! چاك بزانن كه: من په‌یامبه‌رو نێردراوی خوام بۆلای سه‌رجه‌م ئێوه) .
وه خوای گه‌وره دینه‌كه‌ی پێ ته‌واو و كامل كرد .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ... (3) المائدة) واته : وا له‌ئه‌مرۆوه به‌رنامه‌و ئایینه‌كه‌تانم به‌پایان گه‌یاند، واته: له‌باره‌ی ئاقیده‌و جیهاده‌وه، له‌باره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه، هه‌موو شتێكم بۆ ته‌واوكردن وه نیعمه‌ت و به‌خششی خۆمم بۆ ته‌واوكردن سه‌رم خستن به‌سه‌ر دوژمنانتاناو رێنماییم كردن بۆ رێگه‌ی راست، ئیتر نه‌پێویست به پێغه‌مبه‌رێ تر هه‌یه‌و، نه قورئانێكی دیكه ئیسلامیشم به‌به‌رنامه‌و ئایین بۆ هه‌ڵبژاردن ونابێ هیچ كاتێك لێی لابده‌ن و خۆكلا بكه‌ن) .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ (30) الزمر) واته: به‌راستی ئه‌ی موحه‌ممه‌د () ئه‌مریی و، ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌مرن، واته: له‌داهاتوودا هه‌مووتان ئه‌مرن، جا ئه‌و كاته خوا دادگایی ئه‌كات و هه‌ق و ناهه‌ق ده‌رئه‌كه‌وێ (30))
1/ خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ره‌وانه كرد , وه به‌و ره‌وانه كردنه هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كانی پێش خۆی نه‌سخ كرده‌وه , جا جوله‌كه و گاوره‌كان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) و له سه‌رده‌می ئه‌مرۆماندا ئه‌گه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه‌یان پێ گه‌یشت و نه‌هاتنه ناو دینه‌وه ئه‌وا كافرن , هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و دینه بن وه‌كو ئه‌وه‌ی مو‌سا و عیسا له‌سه‌ری بوون , به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه :
1/ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا﴾. .. (64) ێ‌ل عمران) واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ! به‌خاوه‌ن نامه‌كان بڵێ: وه‌رن با ئێمه‌و ئێوه له‌سه‌ر و شه‌و به‌رنامه‌یه‌ك سووربین كه بۆ هه‌ردوولامان چوونیه‌كه‌و یه‌كسانه‌و، په‌یامبه‌رانیش هه‌موو هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ری و، واز له‌و ته‌فره‌قه‌یه بێنن وه‌رن با جگه له‌خوا كه‌سێكی تر نه‌په‌رستین و، هیچ شتێكیش نه‌كه‌ینه شه‌ریك و هاوبه‌شی)
2/ / خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ﴾... (29) التوبة) واته : له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بجه‌نگێن 'ئه‌ی بڕواداران' كه به‌خواو، به ڕۆژی دوایی بێ باوه‌ڕن و هه‌ر شتێكیش خوا‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و حه‌رامیان كردبێ، ئه‌مان به حه‌ڵاڵ و ره‌وای داده‌نێن و ملكه‌چی ئه‌م دین و ئایینه هه‌قه‌ش نابن، كه ته‌نها ئه‌و دینه‌ش ڕاست و دروسته'. ئه‌وانه‌ش ده‌بێ ئه‌و جه‌نگه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ، خاوه‌ن كتێب نامهكانن، موسایی و عیسایین)
3/ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا يَسْمَعُ بِي يَهُودِيٌّ وَلَا نَصْرَانيٌّ ثُمَّ لَا يُؤْمِنُ بِي إِلَّا كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ) واته : سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به ده‌سته هیچ كه‌سێك له جوله‌كه و گاوره‌كان په‌یامه‌كه‌ی منی پێ گه‌یشتبێت ئه‌مجار باوه‌ڕم پێ نه‌هێنی ئیللا ده‌بێته ئه‌هلی دۆزه‌خ ) .
2/ ئه‌م ئایه‌ته‌یه وه‌ڵامی بیدعه‌چییه‌كان تیادایه .