21 سێ بنچینەكە (دووبارەكردنەوەیەكی گشتی)
كۆتایی : پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی ژیر كه‌وا له‌م ده‌قه مه‌زنه وردبێته‌وه و به بایه‌خێكی زۆر تایبه‌ت بایه‌خی پێ بدات , له‌به‌ر بوونی چه‌ندین بنه‌مای مه‌زن تیایدا كه هه‌موو مرۆڤێك له گۆڕه‌كه‌یدا پێویستی پێ ده‌بێت .
والله أعلم وصلى الله على محمد وعلى ێله وصحبه وسلم
زانست و زانیاری : ناسینی خوای گه‌وره و ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) و ناسینی دینی ئیسلام به به‌ڵگه‌وه (واته سێ بنچینه‌كه) .
هۆكاری خوێندنی تەوحید
كاركردن پێی : (یهتف العلم بالعمل فإن أجابه وإلا أرتحل) واته زانست بانگی كاركردن ده‌كات ئه‌گه‌ر وڵامی دایه‌وه ئه‌گه‌ر نا كۆچ ده‌كات و ده‌ڕوات .
وعالم بعلمه لم یعملنْ معذبٌ من قبل عُبَّاد الوثن
واته : هه‌ر زانایه‌ك كار به زانسته‌كه‌ی نه‌كات ئه‌وا سزاكه‌ی له پێش بت په‌رستانه‌وه ده‌بێت .
بانگه‌وازكردن بۆی :
مه‌رجه‌كانی بانگه‌واز : ئیخلاص , زانستی شه‌رعی , زانینی حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی بانگ ده‌كرێت , دانایی و حیكمه‌ت , ئارامگرتن .
یه‌كه‌م شتێك بانگه‌وازی بۆ ده‌كرێت ته‌وحیده , ئه‌مه بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانه , وه به‌رزترین پله‌كانی بانگه‌واز ته‌وحید و نه‌فی شیركه .
ئارامگرتن لەو ئازارانەی لە پێناویدا تووشت دەبێت
ئارامگرتن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره (وه‌كو نوێژ) , ئارامگرتن له ئه‌نجام نه‌دانی سه‌رپێچی خوای گه‌وره تاوه‌كو لێی به دوور ده‌بێت (وه‌كو ریبا). ئارامگرتن له‌سه‌ر قه‌ده‌ره به‌ئازاره‌كان (وه‌كو هه‌ژاری)
واته : ئارامگرتن له‌سه‌ر زانست ئه‌مجار له‌سه‌ر كردار ئه‌مجار له‌سه‌ر بانگه‌واز .
سێ مه‌سه‌له‌كه : ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی (ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نهایه له په‌روه‌ردگارێتیدا پێویسته به ته‌نها بزانرێت له خوداوه‌ندێتیدا) و ته‌وحیدی ناو و صیفاته‌كان .
ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتی (ئیخلاص) : خوای گه‌وره رازی نابێت هیچ كه‌سێكی له گه‌ڵدا بكرێَته هاوه‌ڵ له په‌رستنیدا , نه فریشته‌یه‌كی نزیككراو و نه پێغه‌مبه‌رێكی نێردراو .
به‌ریبوون له شیرك وئههلهكهی (موشریكه‌كان) : به دڵ ( رقلێبوونی بێباوه‌ڕان) وه به زمان (إِنَّنِي بَرَاءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ (26)الزخرف) وه به ئه‌ندامه‌كان (به‌شداری نه‌كردنیان له جه‌ژن و ئاهه‌نگه‌كانیان و خۆچواندن به‌وان)
هۆكاری خوێندنی ته‌وحید
الحنیفیة : بریتییه له‌و میلله‌ته‌ی كه له شیرك لایداوه و له‌سه‌ر ئیخلاص و ته‌وحید بنیات نراوه .
له زمانه‌وانیدا : چاوگی وشه‌ی (وحَّد یوحِّد توحیداً) , وحَّد الشيء : ئه‌گه‌ر كردیه یه‌ك دانه .
له شه‌رعدا : به تاكدانانی خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه تایبه‌ته به خۆیه‌وه له په‌روه‌ردگارێتی و خوداوه‌ندێتی و ناو و صیفاته‌كان .
وه جۆره‌كانی سێ دانه‌ن :
ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی (الربوبیة) : بریتییه له به تاكدانان خوای گه‌وره به كرده‌وه‌كانی , به تاكدانانی خوای گه‌وره له دروستكردن (داهێنان) و موڵك و به‌ڕێوه‌بردندا .
ته‌وحیدی خوداوه‌ندێتی (الالوهیة) : بریتییه له به تاكدانانی خوای گه‌وره به په‌رستن , یان به كرداری به‌نده‌كان.
ته‌وحیدی ناو و صیفاته‌كان : بریتییه له به تاكدانانی خوای گه‌وره به‌و ناوانه‌ی كه ناوی خۆی ناوه یان وه‌صفی خۆی كردووه له كیتابهكهیدا یان له سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش به سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی خۆی بۆ خۆی سه‌لماندویه‌تی و نه‌فی كردنی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌فی كردووه ده‌رباره‌ی خۆی به بێ هیچ لادانێك (تحریف) ێك وهیچ لهكارخستنێك (تعطیل) و چۆنیهتیهك (تكییف) و لێكچواندنێك (تمثیل)ێك .
شیرك : بریتییه له بانگكردن و داواكردن له جگه له‌خوا له گه‌ڵ خوادا , ئه‌ویش گه‌وره‌ترین تاوانه له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام ده‌درێت .
سێ بنچینه‌كه :
ناسینی خوای گه‌وره : كێ په‌روه‌ردگارته؟ به چی خوات ناسی؟ (الرب) بریتییه له په‌رستراو , جۆره‌كانی په‌رستن , حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی جۆرێك له جۆره‌كانی په‌رستنی بۆ جگه له‌خوا ئه‌نجامدا له گه‌ڵ به‌ڵگه‌دا .
ناسینی دینی ئیسلام به به‌ڵگه‌كانیه‌وه , پێناسه‌ی ئیسلام , پله‌كانی دین , پایه‌كانی ئیسلام , پێناسه‌ی شایه‌تیدان , پایه‌كانی ئیمان , لقه‌كانی ئیمان, ئیحسان , به‌ڵگه‌ی پله‌كانی دین , نیشانه‌كانی قیامه‌ت .
ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) , ره‌چه‌ڵه‌كی , له‌دایكبوونی , ته‌مه‌نی , پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یامه‌كه‌ی , شاره‌كه‌ی , حیكمه‌ت له ره‌وانه‌كردنی , سه‌رده‌می بانگه‌وازكردنی بۆ ته‌وحید , ئیسرا و میعراج , له كوێ و كه‌ی نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كرا ؟ كۆچكردن و حوكمه‌كه‌ی و كاته‌كه‌ی , كه‌ی ئه‌ودوای شه‌ریعه‌ته‌كان فه‌رز كرا ؟ ماوه‌ی بانگه‌وازه‌كه , كۆچی دوایی , ئه‌و دینه‌ی كه هێناویه‌تی , گشتگیری په‌یامه‌كه‌ی بۆ مرۆڤ و جنۆكه , كاملبوونی دین و نیعمه‌تی ئیسلام .
كۆتایی
زیندووبوونه‌وه له پاش مردن و لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر كرداره‌كان , كوفری ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی به زیندووبوونه‌وه نییه , كاری پێغه‌مبه‌ران و بانگه‌وازه‌كه‌یان , یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌رو دوایینیان , دوو روكنه‌كه‌ی ته‌وحید : كوفركردن به تاغوت و ئیمان هێنان به خوا , پێناسه‌ی تاغوت , تاغوته سه‌ره‌كه‌ییه‌كان , چۆنییه‌تی كوفر كردن به تاغوت , مانای (لا اله الا الله) , ئیسلام سه‌ری دینه , كۆڵه‌كه‌ی دین نوێژه , لوتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی دین له جیهاددایه .
جۆره‌كان جیهاد :
جیهادی نه‌فس : به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له‌سوره‌تی (العصر)دا هاتووه ( زانست و كاركردن و بانگه‌وازكردن بۆی و ئارامگرتن).
جیهادی شه‌یتان :
شه‌هه‌وات : تاوانه گه‌وره‌كان : بریتییه له‌و تاوانانه‌ی كه سزایه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری كراوه .
تاوانه بچووكه‌كان : بریتییه له‌و كاره حه‌رامانه‌یه كه سزایه‌كی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كراوه .
گومانه‌كان (شبهات) : شیركی گه‌وره (خاوه‌نه‌كه‌ی له ئیسلام ده‌رده‌كات ) , شیركی بچووك , بیدعه‌كان.
جیهادی بێباوه‌ر و دووڕووه‌كان : به دڵ و زمان و ئه‌ندامه‌كان و سامان ده‌بێت .
جیهادی خاوه‌ن سته‌م و بیدعه و مونكه‌ره‌كان : به ده‌ست و زمان و دڵ ده‌بێت .
تاغوت : بریتیه له‌وه‌ی به‌نده له سنوری خۆی پێی ده‌رده‌چێت له په‌رستراوێك (معبود) (وه‌كو دار و به‌رد) یان شوێنكهوتهكراوێك (چاولێكراوێك) (متبوع) (وه‌كو زانایانی خراپه‌كاری) یان گوێرایه‌ڵی كراوێك (مطاع) (وه‌كو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوون) .
وه تاغوته‌كان زۆرن , سه‌ره‌كییه‌كه‌یان پێنج دانه‌ن : ئیبلیس -له‌عنه‌تی خوای لێ بێت- (شه‌یخ لێره‌دا له‌عنه‌تی لێكردووه وه‌كو بابه‌تی هه‌واڵدان) وه هه‌ركه‌سێك بپه‌رسترێت و خۆی رازی بێت , وه هه‌ركه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ په‌رستنی خۆی , وه هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ی شتێك بكات له زانینی عیلمی غه‌یب , وه هه‌ركه‌سێك حوكم بكات به جگه له‌وه‌ی خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه .
والله اعلم وصلى الله على محمد وعلى اله وصحبه وسلم