بزانه –خوای گه‌وره رێنموییت بكات بۆ گوێڕایه‌ڵی خۆی- كه‌وا حهنیفیهتی میلله‌تی ئیبراهیم بریتییه له :
خوای گه‌وره بپه‌رستیت به‌تاك و ته‌نها و دینداری به ئیخلاصهوه بۆ ئه‌و ئه‌نجام بده‌یت , هه‌ر به‌وه‌ش خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه‌ته هه‌موو خه‌ڵكی و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا دروستی كردوون , هه‌روه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَمَا خَلَقْت الْجِنّ وَالْإِنْس إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)الذاریات) وه مانای یعبدون : واته : به ته‌نها بمپه‌رستن .
وه گه‌وره‌ترین شت خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردبێت ته‌وحیده , ئه‌ویش بریتییه له : به تاكدانانی خوای گه‌وره‌یه له په‌رستندا .
وه گه‌وره‌ترین شت خوی گه‌وره نه‌هی لێ كردبێت شیركه ئه‌ویش بریتیه له : داواكردن و هاواركردن له جگه خوا له گه‌ڵ خوادا .
الحنیفیه : له زمانه‌وانیدا : له وشه‌ی (الحنف)ه‌وه وه‌رگیراوه ئه‌ویش به مانای لادان دێت .
له شه‌رعدا : ئه‌و میلله‌ته‌یه كه له شیرك لایداوه و رووی كردووه‌ته ئیخلاص و ته‌وحید و ئیمان : (قَانِتًا لِلَّهِ حَنِیفًا) واته : رووی كردووه‌ته خوا و پشتی له شیرك كردووه , جا (الحنیف) ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌رده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ته‌وحید و له شیرك دوور ده‌كه‌وێته‌وه .
3/ لێره‌دا نوسه‌ر هۆی خوێندنی ته‌وحید روون ده‌كاته‌وه , وه له پێشدا باسی گرنگیهكهیمان كرد .
پێناسه‌ی ته‌وحید -هه‌روه‌كو له پێشدا باسمان كرد-:
له زمانه‌وانیدا : چاوگی وشه‌ی (وحَّد یوحِّد توحیداً) , وحَّد الشيء : ئه‌گه‌ر كردیه یه‌ك دانه .
له شه‌رعدا : به تاكدانانی خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه تایبه‌ته به خۆیه‌وه له په‌روه‌ردگارێتی و خوداوه‌ندێتی و ناو و صیفاته‌كان .
نوسه‌ر ده‌ڵێت : (ومانای یعبدون : یوحِّدون , به ته‌نها بمپه‌رستن) , ئه‌مه‌ش قسه‌ی (ابن عباس) ه -ره‌زای خوای لێ بێت - , ابن عباس ده‌فه‌رموێت : ( هه‌موو (عباده) تێك له قورئاندا مانای ته‌وحیده ) . (واعْبُدُوا اللَّهَ) واته : خوای گه‌وره به ته‌نها بزانن –به ته‌نها بیپه‌رستن- , (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ) واته : ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان به ته‌نها بزانن –به ته‌نها بیپه‌رستن-.